
گرافیک: ئاڤا نیوز
سیاسەت و بەڕێوەبردنی وڵات لە نێو عێراقی دانەمەزراو و پڕ لە تەنگەژەی ئایینی و سەربازی و سیاسی، لە توانای هەموو کەس نییە، چونکە عێراق هێشتا خاوەن سەروەری خۆی نییە و ئەو دەستانەی لێ نەبڕاوە کە بەردەوام هەولێ کۆنتڕۆڵکردنی دەدەن.
بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، سەرکردەگەلێک هەن کە توانیویانە بە دیدێکی کراوە و مۆدێڕنەوە کار لەسەر بەدامەزراوەییکردنی ئەم وڵاتە بدەن و ستراتیژیی "سیاسەتی نەرم بەڵام پێداگر لە دابینکردنی ماف و خواستی گەل" جێبەجێ بکەن.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە چوارساڵی ڕابردوودا وەک کەسێکی توند و مووکڕ ناسرا لە ڕووی سیاسەت و بەڕێوەبردنی وڵات و چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغدا. سەرەتا دەگوترا ئەم ستراتیژە نادروستە و هەرێمی کوردستان بەرەو ئاقارێکی خراپ پاڵ پێوەدەنێت و لەگەڵ ئەوەدا بوون "بڕیار هەمووی لە بەغداوە بێت و هەرێمیش چاولەڕێ و بێدەنگ بێت لە ئاست کەرەمی بەغدا".
بەڵام ئەم تێگەیشتنە خۆبەکەمزانینە ڕێک پێچەوانەی ئەو ستراتیژییە بوو کە سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ "کوردستانێکی بەهێز" لەبەرچاوی گرتبوو و لەم پێناوەشدا ڕووبەڕووی ئاستەنگ و قەیرانی زۆر کرایەوە بە شێوەیەک کە چوارساڵی ڕابردوو چوارساڵی "خۆڕاگری" و "پووچەڵکردنەوەی ئاریشە سرووشتی و دروستکراوەکان" بوو بەرامبەر هەرێم. گەلی کوردستانیش دەست و پەنجەی لەگەڵ زیاتر لە ١٦ قەیران نەرم کرد وەک 'هاتنی پەتای کۆرۆنا، بڕینی بودجە و قووتی خەڵک، دروستبوونی لافاو، گرتنەوەی ئاوی ڕووبارەکان، شەڕی داعش، ڕاگرتنی کاری پەرلەمان، ڕاگرتنی هەناردەی نەوت، هێرشی درۆنی و مووشەکی، ناکۆکی نێوخۆیی، ئاگرتێبەربوونە بەردەوامەکان و چەندین ئاریشەی دیکە'.
گەورەترین کێماسی لە نێو ئێمەی گەلی کوردستانی، "خۆبەکەمزانین بەرامبەر ئەویدی"ـیە کە نەوە لە دوای نەوە بۆمان گوازراوەتەوە، بەڵام سەرۆکوەزیران بارزانی ئەم بیرکردنەوە دەقگرتوو و باوەی تێکشکاند و سەلماندی ئەگەر بە دیپلۆماسییەکی نەرم بەڵام شێلگیر بەرامبەر ماف و دەستکەوتەکان کار بکرێت، ئەوا بەرەنجامی باشی دەبێت.
هەر لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو، هەرێمی کوردستان چەندین دەستکەوتی وەک بەرەنجامی ئەو ستراتیژییەی سەرۆکوەزیران هەبووە لەوانە:
ـ درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بۆ 6/1/2025 و پێداچوونەوە بە شێوازی پەنجەمۆری دەنگدەران و ژماردنی دەنگی دەنگدەران بە ئامێر و دەست.
ـ گەڕاندنەوەی نیوەی کورسیی کۆتاکان کە هەموو عێراق لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەیاندا بوو.
ـ دابینکردنی 742 ملیار و 715 ملیۆن دینار لە خەرجیی حاکیمەی عێراق بۆ وەرگرتنی نزیکەی یەک ملیۆن تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کە نزیکەی دوو ئەوەندەی پارساڵە و لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردووش ئەوە یەکەمجارە عێراق ئەو بڕە گەنمە وەردەگرێت.
ـ دابینکردنی 210 ملیار و 444 ملیۆن دینار لەسەر خەرجی حاکیمە بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشکی هەرێمی کوردستان کە 16 ملیاری لە پارساڵ زیاترە.
چاوەڕوانیش دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا هەرێمی کوردستان لە ڕووی نەوت و غاز و بەرهەمی کشتوکاڵی و بازرگانییەوە ڕۆڵی گەورەی هەبێت چونکە:
ـ ئەمریکا و ئەوروپا و تورکیا و تەنانەت عێراقیش خەریکن دەگەنە ڕێککەوتنێک بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
ـ گفتوگۆ دەکرێت لەسەر غازی هەرێمی کوردستان لەوەی هەم لە هێرشی درۆنی بپارێزرێت و هەم هەناردەی ناوچەکە و ئەوروپا بکرێت.
ـ لیژنەی ڕێگەی گەشەپێدان لە هەرێمی کوردستانن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێشنیارەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی کە گوتی: "ئەگەر ڕێگەکە بە هەرێمی کوردستاندا تێنپەڕێت، پلانێکی هەڵەیە".
نوێترین بیروڕا
هیلالی شیعی و ڕێڕەوی داود لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
12 شوبات
لە سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردە بوونی هەیە؟
12 شوبات
ترەمپ دەبێتە بەشێک لە جەنگی جیهانیی دژ بە " ئایدۆلۆژیای جێندەر"
12 شوبات
"ماتگدرون"
9 شوبات
هەنسکێ لە مەرگی 'کاکە وریا' دا
7 شوبات
پاراستنی مافی مامۆستایان و سەقامگیری نیشتمان
5 شوبات
سێ بڕیاری گرنگ لە بەرژەوەندیی کورد دوای پەیامەکەی مەسرور بارزانی بۆ بەغدا
4 شوبات
دوو سهرۆكوهزیران چارهدۆزانی كێشهكانی هەولێر و بەغدا
3 شوبات
ههمواری یاسای بودجه، كوا ڕۆڵی كورده دۆستهكانی بهغدا له پهرلهمانی عێراق؟
2 شوبات
یەکی شوباتی خوێناوی .. ئیرادەی نەشکاوی کورد
1 شوبات
- بیروڕا
- 9 شوبات
"ماتگدرون"