
نزیکەی سێ مانگە ماڵپەڕ و دیجیتاڵ میدیای ئاڤا کەوتووەتە کار، کارکردنێک کە هێشتا لە قۆناغی پرۆڤەدایە بۆ ئامادەکاریی وەرزی نوێی ئاڤا میدیا، بەڵام قۆناغی پرۆڤەکە هێندە بەهێز و کاریگەر دەبینرێت، کە بەشێکی زۆری بینەر و خوێنەرانمان وادەزانن وەرزی نوێی ئاڤا دەستیپێکردووە.
ئەوەی ئێستا هەیە کەناڵی ناوخۆیی ئاڤا سپۆرتە، کە لەو قۆناغە ئەزموونییەیدا لەماوەی چەند مانگێکی کەمدا، لە جەماوەریبوون و پڕبینەریدا ئەو تەلەفزیۆنانەی تێپەڕاندووە کە دەیان ساڵە هەن و زۆرترین ریکۆردی شکاندووە. ئاڤا سپۆرت بە ترێندی لۆکاڵیبوون و گێڕانەوەی گەنجانی کورد بۆ شاشەی کوردی کار دەکات. وەک بەڕێوەبەرانی ئاڤا هەمیشە دەیڵێنەوە؛ شەقامی ئیسکان بۆ ئێمە و شانزەلیزێ با بۆ خەڵکی تر بێ.
هەر لەم چەند مانگەدا ڕادیۆی (ئاڤا بەهدینان 101.5 و 101.7) لەم قۆناغەی کاریدا بووەتە بڵندگۆی دەنگی دەڤەری بادینان و پێشوازییەکی بێوێنەی لێکراوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا بە بەشداری ئەستێرەکانی بادینان دەبێتە وێب تیڤییەکی ناوازە.
بینەر و خوێنەرانمان دەبێ بزانن کە هێشتا وەرزی نوێی ئاڤا میدیا، کە دروشمەکەی (نە کراوە و نە بینراوە)یە دەستیپێنەکردووە و لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەبینرێت. ئامادەکارییەکانیش بۆئەوەن بینەری کورد ئەو میدیا خێزانییە ببینن، کە تاوەکو ئێستا لێی بێبەش بوون.
سکووڵی رۆژنامەوانی ئاڤا دەستبەکاربووە بۆ بەرهەمهێنانی رۆژنامەنووس و ئەستێرەی نوێ. یەکەم وانەی سکووڵەکە خۆشویستنی کاری میدیاییە و رۆژنامەنووس دەبێت راستگۆبێ، نەک کارەکەی بۆ بزنس و وەبەرهێنان بفرۆشێ و ژێربەژێر بەرنامە بۆ ڕازیکردنی بزنسمانان بکات. دڵی سپۆنسەرە بازرگانییەکانی لە هەموو بینەر و بیسەرانی پێ گرنگتر بێت و بەرهەمی هەندێک بازرگان لەپێناو پارە بۆ بازرگانی دیکە بشکێنێت، رۆژنامەنووس کە کاری بوو بە بەنزینخانە وەرگرتن, مەعرەز کڕین و موساتەحە، عەیب و شورەیی نییە ئیدیعای ئەوە بکات کاری میدیایی دەکات؟
لە وەرزی نوێدا ئاڤا تەواو جیاوازە لە کۆنسێپت و ناوەڕۆک، نە ڕکابەری دەبێ و نە بەراورد دەکرێ، بۆیە باشترە ئەوانەی کە پشتگیریی میدیای خێزانی ناکەن، لەجیاتی ئەوەی (تای ئاڤا) بیانگرێ، دەرمانی پووکانەوەی خۆیان بکەن. هەرچەندە لەوەش تێدەگەین کە ئازاری ئەوانە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت، دەزانن ئەو ستافەی ئێستا خەریکی دروستکردنی ئاڤان هەر پرۆژەیەکی میدیاییان دەستدابێتێ لە وێبسایتێکەوە تاوەکو تیڤییەک کردوویانەتە میدیای یەکەم.
هێشتا وەرزی نوێمان دەستپێنەکردووە و ئەوەی هەیە بەرکوڵ و پرۆڤەیە، بەڵام دەنگدانەوەکەی زیاترە لە میدیایەکی چەند ساڵە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

ئامانجی سەرەكی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش

یەكێتی لە داوی پۆپۆلیزمدا
26 تشرینی دووەم

بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
20 تشرینی دووەم

سوودانی و وەلانانی لووتبەرزی !
20 تشرینی دووەم

مێپس پەیامی كوردستانی گەیاندە هەمووان
19 تشرینی دووەم

لە دیدگاوە بۆ واقیع: چۆن هەولێر پێشەنگایەتی گۆڕانکاری ژینگەیی کوردستان و عێراق دەکات
16 تشرینی دووەم

پرۆژەكانی حكومەت و گۆڕینی هاوكێشەی دەنگدان
13 تشرینی دووەم

دهۆک و واسیت؛ جیاوازیی نێوان هەراجی دەنگی هاونیشتمانیان و ستراتیژی نیشتمانی
12 تشرینی دووەم

بانگەشەی هەڵبژاردن و ئەتەکێتی وتاردان
10 تشرینی دووەم

سەرۆكوەزیرانی هەمووان ڕێگەنادات مەشخەڵی "نەورۆز" بكوژێتەوە
4 تشرینی دووەم
- بیروڕا
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامانجی سەرەكی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر؟
- بیروڕا
- 26 تشرینی دووەم
یەكێتی لە داوی پۆپۆلیزمدا
- بیروڕا
- 20 تشرینی دووەم
بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
- بیروڕا
- 20 تشرینی دووەم
سوودانی و وەلانانی لووتبەرزی !
- بیروڕا
- 19 تشرینی دووەم
مێپس پەیامی كوردستانی گەیاندە هەمووان






