
شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ چەند بەرپرسێكی ئەمریكا: سەرچاوە: سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
ئاڤا دیجیتاڵ
شاندی سه‌رۆكایه‌تی هەرێمی کوردستان پێنج ڕۆژە لەئەمریكایە، لە درێژەی سەردانەكەیدا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا كۆبووه‌وه، چەندین پرسی تایبەت بە هەرێمی كوردستانیان تاوتوێكرد.
وێنە گەورەکە: له به‌رده‌وامیی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ ئه‌مریكا، شاندی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكی له كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تی به‌رگری "پێنتاگۆن" ئەنجامدا.
بابەتە ستراتیژییەكان: له كۆبوونه‌وه‌كاندا "پرسی وزه و گرنگیی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، دۆخی پێکهاتەکان و ئاوارەکان، ئازادیی ڕادەربڕین و مافه‌كانی مرۆڤ، جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شه‌نگال، پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شه‌ڕ له غه‌زه و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانی" خرانه به‌ر باس و گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له ئامۆس هۆکستاین، گه‌وره ڕاوێژكاری جۆ بایدن بۆ كاروباری وزه و وه‌به‌رهێنان له كۆشكی سپی، ئه‌زرا زیا، بریكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ ئاسایشی سیڤیل، دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ، دانیێل شاپیرۆ جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری بەرگری بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڤیکتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک، به‌ڕێوه چوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
15 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب درۆنێکی هێزەکانی دیمەشق چەند ئەندامێکی هەسەدە بە ئامانج دەگرێت





