مۆساد لەبارەی هێرشەکەی ئوسترالیا: سەرپەرشتیارە ئێرانییەکانیان و جیهادییەکان دەدۆزینەوە و حسابیان لەگەڵ پاک دەکەینەوە
- هەواڵ
- 16 کانوونی یەکەم

دەیڤد بارنیا، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد)
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد)، پەیامێکی توندی ئاراستەی ئێران کرد و "بەڵێنی سزادانی ئەنجامدەرانی ڕووداوەکەی ئوستراڵیای دا".
لێدوانی فەرمی: دەیڤد بارنیا، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد)، لەمیانی مەراسیمی ڕێزلێنان لە کارمەندە سەرکەوتووەکانی دەزگاکەی ڕایگەیاند، تاران دەستبەرداری خەونی لەناوبردنی دەوڵەتی ئیسرائیل نەبووە و ئەو وڵاتە پێی وایە دەتوانێت جارێکی دیکە جیهان هەڵبخەڵەتێنێت بۆ ئەوەی ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی خراپ جێبەجێ بکات.
سەرۆکی مۆساد جەختی کردەوە، ئێران وڵاتێکە هەر کاتێک بۆی بلوێت هەنگاو دەنێت، ئێمە ڕێگەمان نەداوە و ڕێگەش نادەین ڕێککەوتنێکی خراپ بێتە ئاراوە.
لەلایەکی دیکە: بەگوتەی بارنیا بیرۆکەی پەرەپێدانی بۆمبی ئەتۆمی هێشتا لە دڵی بەرپرسانی ئێراندایە و وتی، ئەرکی ئێمەیە دڵنیابین لەوەی پرۆژە ئەتۆمییەکانی ئێران، کە بە هاوکاری ئەمریكییەکان زیانی گەورەی پێ گەیەندراوە، هەرگیز کارا نەبێتەوە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا و سەبارەت بە ڕووداوەکەی ئوسترالیا کە ژمارەیەک هاوڵاتی جوو کوژران، دەیڤد بارنیا هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی کرد و وتی، هێرشبەران و سەرپەرشتیارە ئێرانییەکانیان و جیهادییەکان لە هەر کوێیەک بن دەدۆزینەوە و لە هەر شوێنێک بن حسابیان لەگەڵ پاک دەکەینەوە. دادپەروەری جێبەجێ دەکرێت و هەمووان دەیبینن، ئەوانیش خۆیان ئەمە دەزانن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد






