
دیمەنێکی کەرکووک- وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بارەگای لقی پارتی لە کەرکووک بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دوو ئاڕاستەوە تەقەی لێکراوە، لەلایەن پاسەوانانی بارەگاکەوە وەڵام دراوەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە دوو ئاراستەوە تەقە لە بارەگای لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە گەڕەکی ئەحمەد ئاغا لە شاری کەرکووک کرا و لەلایەن پاسەوانانی بارەگاکەوە وەڵام درایەوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی لە کەرکووک، بە ئاڤا نیوزی گوت: کاتژمێر (3:00)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دوو ئاراستە و بە دوو شێواز تەقە لە بارەگای لقمان کراوە، ئاراستەیەک بە چەکی جۆری قەناس و ئاراستەیەکی دیکەش دەستڕێژی گوللە بووە و هێرشەکە بۆ سەر خاڵێکی پاسەوانیی بەشی پشتەوەی بارەگاکەمان بووە.
زانیاریی زیاتر: پێشووتر زانیاریمان هەبوو کە تیرۆریستانی داعش بەنیازی هێرشکردنە سەر بارەگای لقن، مەبەستی هێرشەکە هاتنە ناوەوە بووە بۆ نێو بارەگاکەمان، بەڵام هێرشکارەکان لەلایەن پاسەوانەکانی لقەوە وەڵامیان دراوەتەوە و شەڕە تەقە ڕوویداوە و دواتر هێرشکارەکان هەڵاتوون.محەممەد کەمال وای گوت.
ئەمەش بزانە: هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە و شوێنەواری چەند گوللەیەک بە خاڵی پاسەوانیی بارەگای لقەوە دیارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی 27 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە