ئاڤا ناوی ئەو کۆچبەرانە ئاشکرا دەکات کە تەرمەکانیان دەگەڕێنرێنەوە هەولێر
- کوردستان
- 2024-08-02

بەلەـیک لە ژمارەیەک کۆچبەری هەڵگرتووە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ تەرمی 13 كۆچبەری كورد كە لە ماوەی ڕابردوودا لە كەناراوەكانی ئیتاڵیان خنكاون، دەگوزارێنەوە هەولێر.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 17-6-2024 دوو بەلەم لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا تێکشکان، کە ژمارەیەکی زۆر کۆچبەریان هەڵگرتبوو، زۆرینەی سەرنشینەکان گیانیان لەدەست دا و بەشێکیان بێسەروشوێن بوون و لەنێویاندا دەیان کۆچبەری کورد هەبوون.
لێدوانی فەرمی: ڕێزان حەمەساڵح، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا بە ئاڤا نیوزی گوت: لەسەر ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستان، کاتژمێر 6:30 بۆ 7:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2-8-2024، تەرمەكان لە ئیتاڵیاوە دەگەیێنرێنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
زانیاریی زیاتر: لە كۆی 40 تەرمی دۆزراوەی نێو یەختە تێكشكاوەكە تەنیا 13 تەرمیان ناسراونەتەوە و تیمەكان دڵنیابوونەتەوە كە كوردن، ئەمڕۆ دەگوازرێنەوە بۆ شاری هەولێر، هەشتیان خەڵكی باشووری كوردستان و پێنجەكەی دیكە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو تەرمانەی ئەمڕۆ دەگوازرێنەوە بۆ هەولێر پێکهاتوون لە هەژار محەمەد، دەریاس ئارام، پاڵەوان عومەر، میران قادر، نیلام هۆكار، ئارام عەبدولرەحمان، خونچە مەلانەبی، میلان خدر، حەدیس زنجیری، ماكان نەجفری، موعین عەلی پوور، پێشەوا دەروێش و پژمان ناسمارا.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم ژن لە مێژووی ژاپۆن توانی ببێتە سەرۆکوەزیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: بەتەنیا هێرش دەکەینە سەر ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
3 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی سەیدسادق بەدەست کەمیی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە





