
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانی شیعە
ئاڤا نیوز
ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانی شیعە، داوا لەو وڵاتانە ئیسلامی و عەرەبییانە دەکات کە پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە پەیوەندییەکانیان بپچڕێنن، بۆ ئەوەش داوایەکی "ئەستەم" لە کابینەکی محەممەد شیاع سوودانی دەکات.
پەیامی فەرمی: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانی شیعە لە پەیامێکدا لە تۆڕی "ئێكس"، داوا لە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی دەكات كە پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، کۆتایی بەو پەیوەندییانە بهێنن و بە تەواوی بایکۆتی بەرهەمەکانی بکەن.
زانیاریی زیاتر: سەدر داوا لە حکومەت و پەرلەمانی عێراق دەكات، ئەگەر ئەو وڵاتانە ئەو هەنگاوە نەنێن دەبێت ڕێکاری دیپلۆماسی دژیان بگیرێتە بەر، داواش لە کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی و ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی دەکات، فشار لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن، بۆ ئەوەی هەڵویستیان دژی ئیسرائیل هەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت:هەریەك لە وڵاتانی میسر، ئوردن، ئیمارات، بەحرەین، سوودان و مەغریب ئەو وڵاتانەن كە پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە و باڵیۆزخانەشیان لە عێراق هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕیكۆردێكی مێژوویی تۆمار دەکات
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق ئامادەکارییەکانی بۆ یەکەم دانیشتن تەواو کرد
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جلوبەرگ و هەڵپەڕکێی کوردی دەگاتە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کاروانی ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنەکان شەقامەکانی هەولێر دەڕازێننەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ئایا سەگەکان پێشبینی کارەسات دەکەن؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش

یەکەمین پاڵەوانێتیی ماتۆڕسواریی ژنان لە کرماشان بەڕێوەچوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

باندێکی فێڵباز لە هەولێر؛ لە ڕێگەی تەکنیکێکی نوێوە پارەی دووکانداران دەبەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق ئامادەکارییەکانی بۆ یەکەم دانیشتن تەواو کرد
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان ئەمجارەش نەیانتوانی کاندیدێک بۆ سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی بکەنەوە






