
باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق هەموو ئامادەکارییە تەکنیکی و لۆجستییەکانی بۆ یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی خۆی تەواو کردووە، کە بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت. ئەمە لە کاتێکدایە چاودێران چاوەڕوانی یەکلاییکردنەوەی پۆستە دەستوورییە سەرەکییەکانن، بەتایبەت سەرۆکایەتیی پەرلەمان، کە کاریگەری لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ و پڕۆگرامەکەی دەبێت.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای دیاریکردنی ڕۆژی 29ـی ئەم مانگە وەک یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق، تاوەکو ئێستا شیعە، سوننە و کورد نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر دیاریکردنی کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆککۆمار.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ئەو سەرچاوانەی قسەیان بۆ ڕۆژنامەی "سەباح" کردووە، فەرمانگە پەیوەندیدارەکان، بەتایبەت فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکان، ئامادەکارییەکانیان تەواو کردووە بۆ دڵنیابوونەوە لە بەڕێوەچوونی دانیشتنەکە بەپێی چوارچێوە یاسایی و ڕێکارییەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرنامەی کاری دانیشتنەکە هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگرەکانی لەخۆدەگرێت، کە شایستەیەکی دەستوورییە و ڕێگاخۆشکەرە بۆ تەواوکردنی بەشەکانی دیکەی پڕۆسەی سیاسی.
بەتەنیشت ئەو بابەتەوە: شەوی ڕابردوو ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی (سوننەکان) لە ماڵی سابت عەباسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی "حەسمی نیشتمانی"، کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکە تیشک خرایە سەر گفتوگۆکردن دەربارەی گەشەسەندنەکانی دۆخی سیاسی و ڕێگاکانی یەکلاییکردنەوەی شایستە دەستوورییەکان لە وادە دیاریکراوەکاندا.
لەهەمانکاتدا: بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی (شیعەکان) کۆبوونەوەی خولی خۆیان ببەستن، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پرسی کاندیدێک بۆ سەرۆکوەزیران یەکلا ناکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کانتۆنی جەزیرە دەرفەتێکی نوێ بۆ قوتابییە ئاوارەکان دەڕەخسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم






