
مارک ساڤایا، نێردەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
مارک ساڤایا، نێردەی ترەمپ بۆ عێراق هەنگاوەکانی پرۆسەی داماڵینی چەک لە دەستی گرووپە چەکدارەکانی عێراق بە پێشهاتێکی ئەرێنی ناو دەبات، بەڵام جەخت لەوە دەکاتەوە کە پرۆسەکە پێویستە گشتگیر بێت. ئەوەشی ڕاگەیاندووە، عێراق دوو ڕێگەی لەبەردەستە یان سەقامگیری یان پارچە پارچە بوون و نائارامی.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ داماڵینی چەک لە دەستی گرووپە چەکدارەکانی عێراق بەردەوامن، لە ئێستا دا لایەنە عێراقییەکانیش هەمان داواکاری ئەمریکایان هەیە و دەیانەوێت چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەت بێت، بەشێک لە گرووپە چەکدارەکانیش ڕازی بوونە بە داواکاری چەکدانان.
بڵاوکراوەی فەرمی: مارک ساڤایا، نێردەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق لە ئێکس نووسیویەتی، ''داماڵینی چەک لە دەستی گرووپە چەکدارەکانی عێراق پێشهاتێکی ئەرێنییە و پێشوازی لێدەکرێت".
ساڤایا ئەمانەشی نووسیوە:
٠ ئەم کارە تەنیا بە لێدوانی سادە ناکرێت، بەڵکو داماڵینی چەک پێویستە هەمەلایەنە بێت و لە چوارچێوەی پلانێکی نیشتمانی ڕوون بێت، دەبێت پرۆسەکە هەڵوەشاندنەوەی تەواوی گرووپە چەکدارەکان لەخۆبگرێت.
٠ بەگوێرەی دەستووری عێراق، هیچ لایەن و ڕێکخراو و تاکێکی سیاسی مافی خاوەندارێتی یان بەڕێوەبردنی پێکهاتەی چەکداری لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا نییە پێویستە بە شێوەیەکی یەکسان ئەم بنەمایە هەموو بەشەکانی عێراقدا جێبەجێ بکرێت.
٠ ئێستا عێراق لە قۆناغێکی یەکلاکەرەوەدایە، دوو بژاردەشی لە پێشە یان ئەوەتا دەتوانێت لەسەر ڕێگای سەروەری و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و یەکڕیزی و سەروەری یاسا بەرەو پێشەوە بچێت، یاخوود دەتوانێت لە بازنەی پارچەپارچەبوون و نائارامی بمێنێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 31 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کانتۆنی جەزیرە دەرفەتێکی نوێ بۆ قوتابییە ئاوارەکان دەڕەخسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم






