کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان

شەیری بکە لە:
کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان

گرافیکی پرۆژەی ڕووناکی

ئاڤا نیوز

لە ساڵی نوێ پڕۆژەی ڕووناکی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان جێبەجێ دەکرێت، دوو ناحییەی سنووری قەزای خانەقینیش دەگرێتەوە.

وێنە گەورەکە: یەکێک لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆدا، پڕۆژەی ڕووناکی و کارەبای 24 کاتژمێرییە، ئێستا سەنتەری هەموو شارەکان خاوەنی کارەبای بەردەوامن و تا کۆتایی 2026 هەموو هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.

لێدوانی فەرمی: حازم کەریم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای گەرمیان؛ بە ئاڤای گوت، "بڕیارە لە ساڵی نوێدا هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕووناکی لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەستپێبکات، نزیکەی 90 هەزار هاوبەش سوودمەند دەبن."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سوودمەندبووانی پڕۆژەی ڕووناکی جگە لەوەی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابین دەکرێت، لەژێر نرخە نوێیەکاندا، 80%ـی هاونیشتمانیان پارەیەکی کەمتر دەدەن بە کارەبا بە بەراورد بەو پارەیەی دەیاندا بە هەردوو کارەبای نیشتمانی و کارەبای مۆلیدە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ