لیژنەیەکی هاوبەش بۆ ڕاپۆرتی کۆتایی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا پێکدەهێنرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئاشتی. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیا بۆ پرۆسەی ئاشتی گەیشتووەتە هەستیارترین قۆناغی کارەکانی. لیژنەیەک بۆ نووسینی ڕاپۆرتی کۆتایی پێکدەهێنێت، بەڵام ناکۆکی قووڵ لە نێوان لایەنەکان هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەگەر پارتەکان ڕێک بکەون، ڕێگە بۆ هەموارکردنەوەی یاساکان خۆش دەبێت. بەڵام ئەگەر ڕێک نەکەون، پرۆسەکە ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکی گەورە دەبێتەوە. هۆکارەکەش ڕوونە، داواکارییەکانی دەم پارتی و جەهەپە لەگەڵ هێڵە سوورەکانی ئاکپارتی و مەهەپە یەکناگرنەوە.
هەنگاوی داهاتوو: بڕیارە ئەم هەفتەیە، نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ نوێنەری پارتەکان کۆببێتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، لیژنەیەک بۆ نووسینی ڕاپۆرتی کۆتایی لە نوێنەری پارتە سەرەکییەکان پێکدەهێنرێت.
ئەرکی ئەم لیژنەیە ئەوەیە لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی هەموو لایەنەکان، هەوڵی نووسینەوەی ڕاپۆرتێکی هاوبەش بدات.
ناکۆکییە سەرەکییەکان: دیدگای لایەنەکان زۆر جیاوازە
ئاکپارتی و مەهەپە هێڵی سووریان کێشاوە و گفتوگۆ بۆ هەموارکردنەوەی یاساکان بەوە دەبەستنەوە کە دەبێت دەوڵەت بە فەرمی ڕایبگەیەنێت پەکەکە چەکی داناوە و خۆی هەڵوەشاندووەتەوە.
جەهەپە بێ ئەوەی هیچ جۆرە پێشنیازێک بخاتەڕوو لەبارەی ئەو ئەندامانەی پەکەکە کە چەک دادەنێن، داوای ئازادکردنی سەرۆک شارەوانییە زیندانیکراوەکان دەکات.
دەم پارتی داوای "مافی هیوا" بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان و کردنەوەی دەرگای سیاسەت دەکات بۆ ئەو ئەندامانەی پەکەکە کە چەک دادەنێن.
ناکۆکی لەسەر ناوی یاساکە: هاوپەیمانیی جومهور کە ئاکپارتیی دەسەڵاتدار و مەهەپە لەخۆ دەگرێت، داوای دەرکردنی یاسایەکی کاتی و ماوە دیاریکراو دەکەن بۆ سەرخستنی پرۆسەکە، لە بەرامبەردا دەم پارتی داوای یاسایەکی گشتگیر دەکات بۆ ئەم پرۆسەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ ڕەوانەی بەغدا کرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمرۆ شاندی باڵای دانوستانی پارتی سەردانی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جلوبەرگ و هەڵپەڕکێی کوردی دەگاتە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کاروانی ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنەکان شەقامەکانی هەولێر دەڕازێننەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئایا سەگەکان پێشبینی کارەسات دەکەن؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش

یەکەمین پاڵەوانێتیی ماتۆڕسواریی ژنان لە کرماشان بەڕێوەچوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

باندێکی فێڵباز لە هەولێر؛ لە ڕێگەی تەکنیکێکی نوێوە پارەی دووکانداران دەبەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمرۆ شاندی باڵای دانوستانی پارتی سەردانی بەغدا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق ئامادەکارییەکانی بۆ یەکەم دانیشتن تەواو کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڤایا: عێراق دوو ڕێگەی لەبەردەمە سەقامگیری یان پارچە پارچە بوون





