پارێزگاری دهۆك: بەزوویی خزمەتگوزارییەكان بەو زەوییانە دەگەیێنین كە بەسەر فەرمانبەران دابەشدەكرێن

شەیری بکە لە:
پارێزگاری دهۆك: بەزوویی خزمەتگوزارییەكان بەو زەوییانە دەگەیێنین كە بەسەر فەرمانبەران دابەشدەكرێن

دیمەنی شاری دهۆک. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ لە پارێزگای دهۆك قۆناغی چوارەمی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕاگەیێنرا، كە هەزار و 400 فەرمانبەری دیكە ئەوانەی مەرجەكانی وەرگرتنی پارچەزەوی دەیانگرێتەوە، سوودمەند بوون.

لێدوانی فەرمی: د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە سنووری شارەوانیی دهۆك گرفتی نەبوونی زەویمان هەیە، بۆیە پێویستە بەشێك لە زەوییە كشتوكاڵییەكانی سنووری قەزای سێمێڵ بكوژێندرێنەوە و بكرێنە زەویی شارەوانی، تا بتوانین بەسەر فەرمانبەرانی دابەش بكەین، هاوكات لە نزیكترین كاتدا پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی ڕێگاوبان و ئاو و كارەبا بەو زەوییانە دەگەیێندرێن.

زانیاریی زیاتر: پارێزگاری دهۆك ڕاشیگەیاند، دوای دەستپێكردنی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لە سەنتەری شاری دهۆك، لە قەزا و ناحیەكانیش دەستپێدەكات، بەڵام لە قەزا و ناحیەكان گرفتی تەرخانكردنی زەویمان نابێت وەك ئەوەی لە سنووری شارەوانیی دهۆك هەمانە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سنووری ڕۆژئاوای پارێزگای دهۆك، بەهیچ جۆرێك ناتواندرێت پارچەزەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش بكرێت، بەو پێیەی لە سنووری گوندەكانی پێكهاتەكان نزیك دەبێتەوە و بەگوێرەی یاسای دەرچوو لە پەرلەمانی كوردستان، نابێت دەستكاری دیمۆگرافیانی ئەو گوندانە بكرێن و زەوی لێ دابەش بكرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ