ئەمرۆ شاندی باڵای دانوستانی پارتی سەردانی بەغدا دەکات

شەیری بکە لە:
ئەمرۆ شاندی باڵای دانوستانی پارتی سەردانی بەغدا دەکات

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی بەغدا دەکات و سبەی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکەن.

وێنە گەورەکە: سەرۆککۆماری عێراق ڕۆژی 29ـی ئەم مانگەی دیاریکردووە بۆ دانیشتنی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆک و دوو جێگرەکەی، لایەنەکانی عێراق بەتایبەتی سوننەکان گفوگۆکانیان چڕکردووەتەوە بۆ ئەو مەبەستە.

لێدوانی فەرمی: فارس عیسا، ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی بە ئاڤای گوت، "بڕیارە ئەمرۆ دووشەممە شاندی باڵای دانوستانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی سەردانی بەغدا بکات، سبەی سێشەممە کۆبوونەوەکان لەگەڵ لایەنەکان دەست پێ بکات.

زانیاریی زیاتر: شاندی پارتی بەسەرۆکایەتی فازڵ میرانی و ئەندامێتی، فارس عیسا، د. فوئاد حوسێن، نەوزاد هادی و د. ئومێد سەباح دەبێت، لەپاڵ گفتوگۆی دانیشتنی پەرلەمان، پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیش لەگەل لایەنەکان باسی لێوەدەکرێت.

باکگراوند: ڕۆژی 18-12-2025 لە کۆتا کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی، بڕیار درا شاندێکی پێنج کەسی بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان پێکبهێنرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ