ڕاوێژکاری سوودانی: کۆتاییهێنان بە دیاردەی چەکی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت زۆر گرنگە
- هەواڵ
- 22 کانوونی یەکەم

دیمەنی چەند ئەندامێکی گرووپە چەکدارەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، کۆتاییهێنان بە دیاردەی چەکی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بۆ سەقامگیری و ئاسایش و گەشەپێدان زۆر گرنگە، ئەم هەنگاوە لەچوارچێوەی قۆناغێکی گواستنەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی عێراقدا دێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم پێشهاتە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێشخەریی بەشێک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق کە خۆیان داوای هێشتنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت دەکەن، بەهۆکاری ئەوەی چیتر هەڵگرتنی چەک لە دەرەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت پێویست نەماوە. هاوکات گوشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق بۆ داماڵینی چەک لە دەست گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق بەردەوامە.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: حوسێن عەلاوی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق و سێ سەرۆکایەتییەکە، لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، پێکەوە کاردەکەن بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆسێیە لە ڕێگەی سیاسییەوە.
لەهەمان کاتدا: عەلاوی ڕایگەیاند،، عێراق سوود لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمان و هاوبەش وەردەگرێت، بەتایبەت ئەمریکا، بۆ دوورخستنەوەی عێراق لە ناکۆکی و شەڕە کراوەکانی ناوچەکە.
ڕاوێژکارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە، کۆتاییهێنان بە دیاردەی چەکی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت زۆر گرنگە بۆ سەقامگیری و ئاسایش و گەشەپێدان، عێراق لە ڕێگەی گفتوگۆی سیاسییەوە ئەنجامێکی گرنگی بەدەستهێناوە کە سەقامگیریی وڵاتەکەی پتەو کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 29 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کانتۆنی جەزیرە دەرفەتێکی نوێ بۆ قوتابییە ئاوارەکان دەڕەخسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم






