تەندروستیی سلێمانی بۆ هاووڵاتیان: شەش مانگ جارێك تانكیی ماڵەكانتان پاك بكەنەوە
- کوردستان
- 2024-08-03

بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی. وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی، سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی پەتای سكچوون و ڕشانەوە پەیامێك ئاراستەی هاووڵاتیان دەكات.
وێنە گەورەكە: چەند هەفتەیەكە پەتای سكچوون و ڕشانەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوبووەتەوە, بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانیش پەیامێك ئاراستەی دانیشتووانی ناوچەكە دەكات و ڕێنوێنیی و خۆپارێزییان لێدەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ڕاگەیێنراوێكدا داوا لە هاووڵاتیان دەكات، بۆ خۆپاراستن لە پەتای سكچوون، تانكى ئاوى خواردنهوهى ماڵهكانیان لایهنى كهم به شهش مانگ جارێك پاک بکەنەوە، هاوكات دهبێت بهردهوام سهری تەنکیەکانیان داپۆشراوبێت، هەروەها پێویسته سهوزه و میوه بهباشى بشۆرێتهوه.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی داواش دەكات، هاووڵاتیان خواردنى سهر عهرهبانه و دهستگێرهكان نهخۆن، هاوكات دڵنیا بن لە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە و دەستەكانیان بە بەردەوامی بە سابوون بشۆن.
ئەوەش بزانە: بەپێی ڕێنوێنییەكان، دەبێت له كاتى توشبوون به سكچوون و ڕشانهوه، شلهمهنى زۆر بخورێتەوە و كەسی تووشبوو بە زووترین كات سەردانی نزیكترین مەڵبەندی تەندروستی بكات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئاماری مانگێکی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان لە سلێمانی، هەزار و 130 منداڵ بەهۆی سکچوون و ڕشانەوە و وشکبوونەوە خەوێنراون، ئەمەش بۆ هەر ڕۆژێک 36 حاڵەت دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم ژن لە مێژووی ژاپۆن توانی ببێتە سەرۆکوەزیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: بەتەنیا هێرش دەکەینە سەر ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی سەیدسادق بەدەست کەمیی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە





