ئاڤا نیوز ناوەڕۆکی دوو داواکاری سوودانی لە لایەنە کوردییەکانی کەرکووک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 2024-08-03

وێنەی کۆبوونەوەکە
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە لایەنەکانی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی کەرکووک دەکات پێش تەواوبوونی وادەی یاسایی، پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێرن و حکومەتێکی خۆجێیش بەبێ پەراوێزخستنی هیچ لایەنێک پێکبهێنرێت.
لێدوانی فەرمی: د.ئەحمەد کەرکووکی، ئەندامی فراکسیۆنی "کەرکووک هێز و ئیرادەمانە" لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئەندامانی فڕاکسیۆنەکانی کەرکووک هێز و ئیرادەمانە بە ئامادەبوونی ئەندامی فراکسیۆنی بابلیۆن، جەختی لە پێکهێنانی حکومەتێکی فرەیی بۆ زیاتر ئاوەدانی پارێزگاکە کردەوە.
لەلایەکی دیکەوە: "چاوەڕێین بەزووترین کات و پێش تەواوبوونی ئەو وادە یاساییەی بۆ ئەندامان دانراوە، پۆستەکانی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و جێگرەکانیان یەکلایی بکەنەوە"، سوودانی وای بە فڕاکسیۆنەکانی یەکێتی و بابلیۆن وتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لایەنە براوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دابەشی سەر دوو بەرە بوون، بۆیە تاوەکو ئێستا نەتوانراوە حکومەتی خۆجێی پێکبهێنن، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش لە میانی دیدارەکانی لەگەڵ پێکهاتەی عەرەبی و تورکمانی پارێزگاکە جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە نابێت هیچ پێکهاتەیەک پەراوێز بخرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری سامانە سروشتییەکان چارەنووسی مووچە و ڕێککەوتننامەی نەوت ئاشکرا دەکات