
کامێرای چاودێریی تیژڕۆیی - وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بڕیارە کامێرای چاودێریی تیژڕۆیی لە سەرجەم شەقامەکانی شاری هەولێر دابنرێن و ئێستا لە قۆناغی جێبەجێکردنە.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ئاماری هاتووچۆی هەولێر لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بەهۆی زیادکردنی کامێرا و دانانی سیستمی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە بەشێکی شەقامەکانی هەولێر، ڕووداوەکانی هاتووچۆ بە ڕادەیەکی زۆر کەمیانکردووە.
لێدوانی فەرمی: "پڕۆسەی دانانی کامێرای چاودێریی تیژڕۆیی جێگیر لە شەقامەکانی 40 مەتری، 60 مەتری و 100 مەتریی هەولێر دەستیپێکردووە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بکەونە کار" هێمن حەمەدەمین گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئەمەی بە ئاڤا نیوز گوت.
زانیاریی زیاتر: هێمن حەمەدەمین گوتیشی: ئەوەی ئێستا لە شەقامەکانی 60 مەتری و 40 مەتری دانراون تەنیا کەڤەرن و هێشتا نەکەوتوونەتە کار، ئەم سیستمە جیاوازە لە کامێرای خاڵ بۆ خاڵ.
باکگراوند: وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی دوو ساڵە سەرقاڵی جێبەجێکردنی دانانی کامێرای چاودێریی تیژڕۆیی و سیستمی خاڵ بۆ خاڵ لە شارەکانی هەرێمی کوردستان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم ژن لە مێژووی ژاپۆن توانی ببێتە سەرۆکوەزیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: بەتەنیا هێرش دەکەینە سەر ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی سەیدسادق بەدەست کەمیی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە





