
دیمەنی پاڵاوگەیەکی هەولێر. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەرپرسی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر ڕایگەیاند، تەنیا دوو پاڵاوگە لە سنووری هەولێر یاسایین و ئەوانی دیكە سەرجەمیان نایاسایین، دەبێت بۆ کردنەوەیان مەرجەکان جێبەجێ بکەن و مۆڵەتیان هەبێت.
وێنە گەورەکە: پارێزگای هەولێر هەڵمەتێکی بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی دروستبوونی ئەو تەمە چڕەی ئاسمانی هەولێری گرتووەتەوە دەستپێکردووە، بڕیارە سەرجەم پاڵاوگە نایاساییەکان دابخرێن.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد هیرانی، بەرپرسی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: جگە لە هەردوو پاڵاوگەی لاناز و كار، سەرجەم پاڵاوگەكانی دیكەی سنووری هەولێر نایاسایین و دادەخرێن كە ژمارەیان 138 پاڵاوگەیە.
زانیاریی زیاتر: دوای داخستنیان دەبێت سەرجەم پاڵاوگەكان، مۆڵەت لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان وەربگرن و تەواوی مەرجەكان جێبەجێ بكەن. دڵشاد هیرانی وادەڵێت.
ئەوەش بزانە: ئەو پاڵاوگانەی لە سنووری هەولێر هەن، دوو جۆرن، جۆرێكیان پاڵاوگەی تەواون، بەڵام مۆڵەتیان نییە، جۆرەكەی تر پاڵاوگەی ناتەواون و زیانی زۆریان بۆ ژینگە و تەندروستیی مرۆڤ هەیە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 18 خولەک لەمەوپێش
هێزەکانی پشتیوانیی خێرا هەزاران مەدەنی لە سوودان دەکوژن
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی میوانخانەیەکەوە ترەمپ شەش کەس لە پۆستەکانیان دوور دەخاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

خانمانی عێراق پلەی سێیەمی وڵاتانی عەرەبی دەگرن لە جگەرەکێشاندا
28 تشرینی یەکەم

لە مووش کۆمەڵێک گەنج لە پایزدا گەشت دەکەن و وزە لە سرووشت وەردەگرن
27 تشرینی یەکەم

کچە کوردێکی ڕۆژهەڵات لە یاری بۆکسێن دەبێتە پاڵەوانی جیهان
27 تشرینی یەکەم

پرۆژەی گەشتیاریی كۆڕنیشی هەولێر، نرخی زەوی و خانووی دەوروبەری بەرزكردووەتەوە
27 تشرینی یەکەم

ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار هێلکە دەخورێت
27 تشرینی یەکەم
- ژینگە
- 28 تشرینی یەکەم
ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزە لە کوردستان هەیە؟
- ژینگە
- 26 تشرینی یەکەم
شارەزایەکی کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە
- ژینگە
- 26 تشرینی یەکەم
ئەو شەهێنەی لە سنووری گەرمیان ڕاوکرا گەڕێنرایەوە نێو سرووشت






