
لیوا هاوبەشەکان لە زاخۆوە تاوەکو خانەقین جێگیر دەکرێن - وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وێڕای ئەوەی بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ دوو لیوا هاوبەشەکە بەسەر ئەو شوێنانەی بۆیان دیاری کراوە دابەش بکرێن، بەڵام تاوەکو ئێستا پڕچەک نەکراون.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2021 عێراق و هەرێمی کوردستان بڕیاری دامەزراندنی دوو لیوای هاوبەشیان بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان دا، تاوەکو لەو شوێنانەی بۆشایی ئەمنیان هەیە جێگیر بکرێن.
لێدوانی فەرمی: عەبدولخالق تەڵعەت، بە ئاڤا نیوزی گوت: تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ لیوا هاوبەشەکان بەسەر ئەو شوێنانەی بۆیان دیاریکراوە دابەش دەکرێن، بەپێی پلانەکە لە زاخۆ تاوەکو خانەقین بەدرێژایی 540 کیلۆمەتر لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنیان هەیە جێگیر دەکرێن.
زانیاریی زیاتر: دوو لیوا هاوبەشەکە لە سێ هەزار کەس پێکدێن و میلاکی لیواکان لەسەر وەزارەتی بەرگریی عێراقە.
لەلایەکی دیکەوە: لەگەڵ ئەمریکییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان کۆبوونەوە کراوە و داوای پڕچەککردنی لیوا هاوبەشەکان کراوە، بەڵام لەبەر ئەو دۆخەی لە ناوچەکە هاتووەتە ئاراوە ئەم بابەتە دواکەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 27 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی ئەفریقی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
3 خولەک لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
38 خولەک لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
38 خولەک لەمەوپێش

لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە
42 خولەک لەمەوپێش

خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە
53 خولەک لەمەوپێش
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی دەست ڕەنگین قارچکی ژاراوە دەگەیەنێتە بەغدا




