ساتی سوێندخواردنی ڕێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکووک
ئاڤا نیوز
پارێزگاری کەرکووک ڕایگەیاند، نامەوێ ئایندەی ڕۆڵەکانی کەرکووک وەک ئێمە بێت و لەنێو ململانێی سیاسیدابن، بۆیە داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکەم با پێکەوە کار بکەین لەپێناو شارەکەدا.
وێنە گەورەکە: دوای ڕێکەوتنی یەکێتی و بەشێکی لایەنە عەرەبییەکان ڕێبوار تەها، وەک پارێزگاری کەرکووک هەڵبژێردرا و ڕۆژی چوارشەممە 14-08-2024 سوێندی یاسایی لە دادگەی کەرکووک خوارد و پاشان گوتارێکی پێشکەش کرد.
لێدوانی فەرمی: ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک ڕایگەیاند: هەموومان ناسنامەی کەرکووک هەڵدەگرین و کار بۆ ئارامی و ئەمنییەتی شارەکە و داهاتووی ڕۆڵەکانمان دەکەین، تاوەکو لەنێو ململانێی سیاسیدا نەژین.
زانیاریی زیاتر: ڕێبوار تەها لە درێژەی گوتەکانی ئاماژەی بەوە کرد: هەموو لایەنە سیاسییەکان مافی خۆیانە دژی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان بوەستنەوە، بەڵام داوایان لێ دەکەم کە بێن و پێکەوە کار بۆ شارەکە بکەین.
لەلایەکی دیکەوە: لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لە پەیوەندی بەردەوامدا دەبین، تاوەکو زۆرترین پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ بکەین، هاوکات لەپێناو سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوەی کەرکووک داوای هاوکاری هەموو لایەک دەکەم. پارێزگاری کەرکووک وای گوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كار بۆ قەدەغەکردنی یارییەکی ئەلیکترۆنی لە کوردستان دەکرێت