ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی نۆ ملیار دینار بۆ زیندانیان و گیراوانی سیاسی درا
- کوردستان
- 2024-08-14
دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندیی دا لەسەر خەرجكردنی نزیكەی نۆ ملیار دینار بۆ زیندانیكراوان و گیراوانی سیاسی.
وێنە گەورەكە: لەسەر بنەمای نووسراوێكی وەزارەتی شەهیدان، سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران نووسراوێك ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی دەكات، سەبارەت بە هەڵوێستی وەزارەتەكە لەبارەی خەرجكردنی مینحەی زیندانیكراوان و گیراوانی سیاسی.
نووسراوی فەرمی: لە نووسراوەكەدا وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە داوە، لاریی نییە لەسەر خەرجكردنی هەشت ملیار و هەشت سەد و بیست و حەوت ملیۆن و حەوت سەد و پەنجا هەزار دینار، وەك مینحە بۆ (19592) زیندانیكراو و گیراوی سیاسی، كە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ماوەی (10) ساڵە وەریان نەگرتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان دەڵێت: ئەو زیندانیكراو و گیراوە سیاسییانە سەرجەم ڕێككارە یاساییەكانیان تەواو بووە.
وێنەی نووسراوەکە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 29 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی ئەفریقی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
5 خولەک لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
40 خولەک لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
40 خولەک لەمەوپێش

لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە
44 خولەک لەمەوپێش

خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە
55 خولەک لەمەوپێش
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی دەست ڕەنگین قارچکی ژاراوە دەگەیەنێتە بەغدا




