لە ڕاپەڕینەوە بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا و ئێران 425 هاونیشتمانی گیانیان لەدەست داوە
- کوردستان
- 2024-08-14

دیمەنی بۆردوومانێکی تورکیا لە سنووری هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
تیمی هەرێمی كوردستانی ڕێكخراوی سی پی تی، ئاماری شەهیدبوونی هاونیشتمانیانی هەرێمی كوردستانی لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا و ئێران بڵاو كردەوە.
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی: تیمی هەرێمی كوردستانی ڕێكخراوی سی پی تی ڕایگەیاند: لە ماوەی ساڵی 1991 تاوەكو حوزەیرانی ساڵی 2024، لەنێو خاكی هەرێمی كوردستان، 845 كەسی سڤیل لە ئەنجامی بۆردوومان و ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا و ئێران بوونەتە قوربانی، لەو ژمارەیە 425 كەسیان شەهید بوونە و 420 یشیان بریندار بوون.
زانیاریی زیاتر: ڕێكخراوەكە ئاشكرای دەكات، بەپێی یاسا، پەرلەمانی عێراق، حكومەتی عێراقی بەرپرس كردووە لە قەرەبووكردنەوەی ئەو هاووڵاتیانەی كە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا و ئێران شەهید یاخود بریندار بوون، بەڵام گرفتی سەرەكی ئەوەیە كە داتای تەواو لەمبارەیەوە لەبەردەست نییە.
ئەوەش بزانە: بەپێی زانیارییەكانی سی پی تی لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا و ئێران 170 گوند لەنێو خاكی هەرێمی كوردستان چۆڵ بوون، هەروەها %93 ی بریندارەكان قەرەبوو نەكراونەتەوە و كەسوكاری%43 شەهیدەكانیش قەرەبوو نەكراونەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 30 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی ئەفریقی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
6 خولەک لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
41 خولەک لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
41 خولەک لەمەوپێش

لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە
45 خولەک لەمەوپێش

خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە
56 خولەک لەمەوپێش
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی دەست ڕەنگین قارچکی ژاراوە دەگەیەنێتە بەغدا




