
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کاتی گۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەگوێرەی ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پلانێکی ئەمنی توند دادەڕێژن.
وێنە گەورەکە: لیژنەیەکی باڵای ئەمنی بەسەرۆکایەتیی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێکهێنراوە، ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجامدا و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کرد.
لێدوانی فەرمی: ڕێبەر ئەحمەد، ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا پلانی سەرەتای دیراسە کراوە، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە کەش و هەوایەکی سەقامگیر بەڕێوەبچێت.
زانیاری زیاتر: هەر لایەنێک بۆ بەدەستهێنانی دەنگ لە کاتی بانگەشە چەک دابەش بکات، دەستی بەسەردا دەگیرێت و وەک چەکی قاچاخ مامەڵەی لەگەڵ دا دەکرێت، وەزیری ناوخۆ وای گوت.
لە لایەکی دیکەوە: لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر شەفافیەتی هەڵبژاردن و پاراستنی بەربژێرەکان بەتایبەتی بەربژێرە ژنەکان لە کاتی بانگەشدا کرایەوە تا لە توندوتیژی پارێزراوبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە 20-10-2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، 13 حیزب و دوو هاوپەیمانی و 124 بەربژێری سەربەخۆ ڕکابەری لەسەر بەدەستهێنانی 100 کورسی دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
11 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب درۆنێکی هێزەکانی دیمەشق چەند ئەندامێکی هەسەدە بە ئامانج دەگرێت






