
یەکێک لە وێنەکانی کۆمەڵکوژییەکە- وێنە شەفەق نیوز
ئاڤا نیوز
ئاژانسی نیویۆرکەر دوای 20 ساڵ وێنەی نەبینراوی قوربانییانی ئۆپەراسیۆنی حەدیسە بڵاودەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: کاروانێکی هێزی دەریایی ئەمریکا لە ڕێکەوتی 19-11-2005، بەناو حەدیسەی عێراقدا تێپەڕدەبێت لەناکاو بۆمبێکیان پیدا دەتەقێتەوە، لە ئەنجامدا سەربازێک دەکوژرێت و دووی دیکەش برینداردەبن، لەو کاتەدا دوو سەرباز وێنەی ڕووداوەکە دەگرن، بەڵام ماوەی 20 ساڵە ئەمریکا ڕێگەی نەداوە ئەم وێنانە بڵاوبکرێنەوە.
بڵاوکراوی فەرمی: هاوکات ئاژانسی نیویۆرکەری ئەمریکی زانیاری نوێ لە بارەی کۆمەڵکوژیی قوربانییانی حەدیسە بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، ماوەی 20 ساڵە ئەمریکا ڕێگەی نەداوە ئەم وێنانە بڵاوبکرێنەوە، دواجار ئێمە بڵاومان کردەوە و کۆمەڵکوژییەکەش بە یەکێک لە تاوانەکانی جەنگ دادەنرێت.
کاریگەری و لێکەوتەکانی: دوای ڕووداوەکە هێزەکانی مارێنز ئۆپەراسیۆنێکی تۆڵەسەندنەوەیان دەست پێکرد، لە ئەنجامدا 24 هاووڵاتی عێراقی بوونە قوربانی کە بچووکترینیان تەمەنی سێ ساڵان بوو.
ئەمەش بزانە: لە سەرەتادا چوار سەربازی ئەمریکی تۆمەتبارکران، بەڵام دواتر تۆمەتی سەر ئەو سەربازانە هەڵوەشێندرایە، یەكێک لەو تۆمەتبارانە جەیمس ماتیز بوو کە دواتر بوو بە وەزیری بەرگریی ئەمریکا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
جەمیل بایک: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بۆ لەناوبردنی ئیرادەی کوردە
- ژینگە
- 35 خولەک لەمەوپێش
باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
13 خولەک لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێداچوونەوە بۆ دۆسییەی ئێپستین دەکرێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پنتاگۆن سەرجەم پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی لەگەڵ هارڤارد ڕادەگرێت
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کۆبوونەوەی سەرکردەکانی "دەستەی ئاشتیی غەززە" لە واشنتن ئەنجام دەدرێت
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باجی سەر هیندستان لادەبات






