
سەرچاوەی وێنە: شەرقلئەوسەت
ئاڤانیوز
بەگوتەی وەزیری دەرەوەی سوید بەهۆی پلانی كوشتنی چەند نوێنەرێكی جووەكان لەلایەن دوو هاوژینەوە كە ئێران ڕەوانەی وڵاتەكەی كردوون، نێوانیان لەگەڵ ئێران تێكچووە.
چیرۆكی سەرەكیی: هەفتەی ڕابردوو ڕادیۆی سوید بڵاویكردەوە دوو هاوژین بە ناوەكانی مەهدی ڕەمەزانی و فریشتە سناعی لە ساڵی 2021دا گومانی ئەوەیان لێ كراوە پلانی كوشتنی چەند نوێنەرێكی جووەكانی سویدیان هەیە.
"دوو هاوژینەكە كاریان بۆ سوپای پاسداران كردووە، لە ساڵی 2017 وەك پەنابەری ئەفغانی هاتوونەتە سوید و وێنە و زانیارییان لەسەر سێ كەسی جوو كۆ كردووەتەوە، لە نیسانی 2021دا بە تۆمەتی كاری تیرۆریستی دەستگیر كراون، بەڵام لەبەر ئەوەی بەڵگەیان لەسەر نەبووە، ئازادكراون و لە 2022دا نێردراونەتەوە بۆ ئێران".
لێدوانی فەرمی: تۆبیاس بیلسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوید ڕایگەیاند: بێگومان شتێكی ئێجگار خراپە وڵاتێك هەوڵ دەدات پلانی كوشتن لەسەر خاكی ئێمە ئەنجام بدات، ئەوەی كە سیخوڕی ئێران لەسەر خاكی سوید پلانی كوشتنی هاووڵاتیی سوید دەگێڕن، بێگومان شتێكە زۆر بە شێلگیری وەریدەگرین.
"زۆر بە ڕوونیی لە هاوتا ئێرانییەكەم گەیاند كە چۆن لەوە دەڕوانین و ئەمە كاریگەریی لەسەر پەیوەندیی دوو وڵاتەكەمان دەبێت، بابەتەكەش لەگەڵ هاوتاكانم لە یەكێتیی ئەوروپا باس دەكەم".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەردانی ئیسرائیل دەکات
- جیهان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
- جیهان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە