
دیمەنی چەند خۆپیشاندەرێک کە لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە شەیان تێهەڵدراوە و برینداربوون، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
دەرچووانی پیشە تەندروستییەکان لە بەغدا خۆپیشاندانیان کرد و داوای دامەزراندنیان کرد، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تووندوتیژیان بەرامبەر بەکارهێنراو بە دەیان خۆپیشاندەر برینداربوون.
وێنە گەورەکە: لە کۆی 57 هەزار دەرچووی پیشە پزیشکی و تەندروستییەکان، فەرمانی دامەزراندن بۆ 29 هەزاریان دەرچووە، ئەمڕۆش لە بەغدا بە هەزاران کەس لەو دەرچووانەی کە دانەمەزراون لە ناوچەی سەوزی بەغدا چوونە بەردەم وەزارەتی پلاندانان.
چی ڕوویدا: دەرچووانی پیشە پزیشکی و تەندروستییەکان بە ڕێپێوان بەشێوەیەکی ئاشتیانە چوونە بەردەم وەزارەتی پلاندان لە ناوچەی سەوزی بەغدا، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تووندوتیژیان لە بەرامبەر بەکارهێنراو بە دەیان خۆپیشاندەر برینداربوون.
لێدوانی فەرمی: مستەفا سەنەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لە نزیک خۆپیشاندەرانەوە ڕایگەیاند: هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی خۆپیشاندانەکان بەمشێوەیە کارێکی دروست نییە، ڕۆڵەکانمان ڕووبەڕووی گوشار و لێدان و سووکایەتیکردن بکرێنەوە کە ئەمە لەگەڵ ئەو دروشمان یەک ناگرێتەوە کە حکومەت بەرزی کردووەتەوە.
لەلایەکی دیکە: سەندیکای پیشە تەندروستییەکان لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەوەی ئەمڕۆ بەرامبەر بە ئەندامەکانمان و دەرچووەکانمان کراوە جێگەی قبووڵ کردن نییە و بە تووندی سەرکۆنەی دەکەین، هاوکات هەموو بەرپرسیارێتییەک دەخەینە ئەستۆی دەزگا ئەمنییەکان لەوەی بەرامبەر بە ئەندامانمان و کوڕ و کچەکانمان کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
58 خولەک لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە






