
حەیدەر حەنوون سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق پەردەی لەسەر ژمارەیەک دۆسیە هەڵدایەوە لەوانەش دۆسیەی دزیی سەدە، ڕایگەیاند نوور زوهێر 114 چەکی داریی ساختە کردووە و دەبێت بە 114 حوکم سزا بدرێت.
وێنە گەورەکە: سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان کە لە هەولێر بەڕێوەچوو ڕایگەیاند "لە ئەمڕۆوە سەرەتای شەڕی ڕاستەقینەی دژی گەندەڵی ڕادەگەیێنین و بوونی ئێمە لە هەولێر بۆ دەرکردنی ڕێککەوتنێکی هاوبەشە دژە گەندەڵی".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاند: نوور زوهێر چەندین تاوانی دیکەی کردووە لەوانەش دەستکاریکردنی 420 دۆنم زەوی لە بەسرە و بەناوی خەیاڵی تۆمار کرابوون و دۆسیەکەش بە بڕیاری دادوەر زیا جەعفەر گواسترابووەوە بۆ بەغدا.
زانیاریی زیاتر: نوور زوهێر پارەی گومرگی دزیوە کە بە زیاتر لە ترلیۆنێک دینار مەزەندە دەکرێت و هێڵی ئاسنینی عێراق بە تەواوی فرۆشراوە و 18 ملیار دۆلاری تێدا دزراوە کەچی ئەمە دوو مانگە دادوەر زیا جەعفەر هیچ ڕێکارێکی نەگرتووەتەبەر. حەیدەر حەنوون وای گوت.
لە گۆشەیەکی دیکەوە: سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی تۆمەتبار کرد بەوەی پارچە زەوی بەخشیوە بۆ کڕینی لایەنگر و دادوەر زیا جەعفەر یەکێک بووە لەوانە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
43 خولەک لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە






