
کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی - وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش بابەتی "تۆڕە سیخوڕییەکەی" نووسینەگەی سەرۆکوەزیران دەبێت.
وێنە گەورەکە: لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو لە عێراق پەردە لەسەر تۆڕێکی سیخوڕی لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران هەڵدرایەوە، کاری تۆڕەکە گوێگرتن و سیخوڕی بووە بەسەر مۆبایلی بەرپرسان، هاوکات تۆڕەکە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای نێو چوارچێوەی هەماهەنگیان کردووەتە ئامانج.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگەدار بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە 4-9-2024 لە ماڵی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبنەوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە بابەتی تۆڕە سیخوڕییەکە لەسەر مێزی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەزگای هەواڵگریی عێراق تائێستا حەوت تۆمەتباری دەستگیرکردووە، یەکێک لە دیارترین دەستگیرکراوەکان "محەممەد جوحی"، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕییە لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران و بەرپرسی پەیوەندییەکان بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە






