
سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق - میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
لەسەر ئەو زانیارییە نوێیانەی سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق سەبارەت بە دۆسیەی دزیی سەدە و دۆسیەکانی دیکەی گەندەڵی ئاشکرای کرد، پەرلەمانتارێکی چوارچێوەی هەماهەنگی داوا گرێدانی دانیشتنێکی خێرا لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق دەکات.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ لە هەولێر سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان چەند زانیارییەکی نوێی لەبارەی دۆسیەی "دزیی سەدە" ئاشکرا کرد و ئاماژەی بە تێوەگلانی چەند بەرپرسێکی باڵا لەنێو دەسەڵاتی دادوەری کرد.
لێدوانی فەرمی: ئیبتسام هیلالی، پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند: دوای ئەو قسانەی ئەمڕۆی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، پێویستە پەرلەمان دانیشتنێکی خێرا بۆ سبەی پێنجشەممە ساز بکات بۆ تاوتوێکردنی ئەوەی حەنوون لە میدیاوە باسی لێوە کرد، هاوکات میوانداری بکرێت بۆ پەرلەمان بۆ ئەوەی بزانین چی لە پشتی پەردەوە ڕوودەدات.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە "پێدەچێت گوشارێکی زۆر لەسەر دەستەی دەستپاکی هەبێت بۆ داخستنی دۆسیەکەی نوور زوهێر و ڕێککەوتنی سەدە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، حەنوون ڕایگەیاند: دۆسیەی نوور زوهێر، بریتییە لە ساختەکردنی 114 چەک، هەر چەکێک لەو چەکانە ژمارەیەک گوژمەی تێدایە، پێویستە 114 کەیس بەرامبەر نوور زوهێر بکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 27 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






