عەممار حەکیم: دەبێت دادگەییکردنی"دزیی سەدە" هاوشێوەی دادگەییکردنەكەی سەددام حوسێن بێت
- عێراق
- 2024-09-06

تۆمەتباری سەرەکی دزیی سەدە. وێنە؛ گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
چەند سەركردەیەكی عێراقی داوا دەكەن ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر و پەلە بكرێت لە دادگەییكردنی تۆمەتبارانی "دزیی سەدە".
وێنە گەورەکە: دۆسیەی بردنە دەرەوەی بڕی 2.5 ملیار دۆلار لە بانکی ڕافیدەینەوە بۆ دەرەوەی عێراق، وەک یەكێک لە گەورەترین گەندەڵی دارایی لە عێراق دادەنرێت و بە "دزیی سەدە" ناو دەبرێت.
لێدوانی فەرمی: عەممار حەكیم، سەرۆكی ڕەوتی حیكمە ڕایگەیاند: "دادگەییکردنی "دزیی سەدە" دەبێت هاوشێوەی پرۆسەی دادگەییکردنەكەی سەددام حوسێن گشتیی بێت و، لەڕێگەی دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە ڕاستەوخۆ بڵاو بكرێتەوە، پێویست ناكات هیچ کەسێك ترسی لەم دادگەییکردنەدا هەبێت".
لەلایەکی دیکەوە: قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق، پشتیوانی خۆی بۆ بانگەوازەكەی حەکیم ڕاگەیاند و داوای ئەنجامدانی دادگەییکردنی گشتیی ئەو کەسانەی كرد كە تۆمەتبارن بە "دزییی سەدە" .

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
44 خولەک لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە





