وەزیرانی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی مووچە لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 2024-09-06

ئاوات شێخ جەناب و تەیف سامی
ئاڤا نیوز
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئەندامی ئەو شاندەیە کە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ئابووری عێراق سەردانی هەولێر دەکات، جگە لە بەشداریکردن لەو کۆبوونەوەیە، لەگەڵ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی مووچە کۆدەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: سبەی شەممە لە هەولێر ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری بەسەرۆکایەتی د.فوئاد حوسێن لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە، دواتر تەیف سامی بە جیا لەگەڵ ئاوات شێخ جەناب کۆدەبێتەوە و پرسی مووچە تاوتوێ دەکەن.
لێدوانی فەرمی: د. خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "باسی تێبینییەکانی بەغدا لەبارەی لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و تیشک دەخرێتە سەر چارەسەرەکان، بەتایبەت نەبوونی بایۆمەتری بەشێک لە مووچەخۆران و، ئەو مووچەخۆرانەی لە سنووری ماددەی 140 ن و مووچەیان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستانە".
لەلایەکی دیکەوە: ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "بەشی زۆری تێبینیەکانی چاودێری دارایی عێراق لەسەر لیستی مووچە چارەسەرکراون، بڕینی زیاتر لە 600 ملیار دینار لەمووچەی مانگی تەممووز بەهۆی هەندێک تێبینی هونەرییەوە پێچەوانەی یاسا و بڕیاری دادگای فیدراڵییە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دارایی عێراق ئەو 600 ملیارەی لە تێبینی شەش مانگ کۆکردووەتەوە و لە مانگی حەوت بڕیویەتی، بەشێوەیەک مانگی دوو 110 ملیار، بۆ مانگی سێ 20 ملیار، بۆ مانگی چوار 112 ملیار، بۆ مانگی پێنج 147 ملیار، مانگی شەش 88 ملیار و بۆ مانگی حەوتیش 113 ملیار دینار.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
قەرەیلان: لەسەر تەرمی ڕۆژئاوا ئاشتی بەدی نایەت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا مەرجی ئاوەدانکردنەوەی غەززە ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەشواق جاف: چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بۆ یەکشەممە دوابخرێت






