
دیمەنی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆی دەنگی ئەمریکا، ڕوونکردنەوەیەکی نوێ سەبارەت بە تێبیینەکانی بەغدا لەسەر لیستی مووچە دەخاتەڕوو و دەڵێت، "بەشێکی زۆری تێبینییەکانمان بە ڕێنمایی ئەوان چارەسەر کردووە."
وێنە گەورەکە: ناوی دووبارە، پڕۆسەی بایۆمەتری و گومانی بوونی دوو مووچەی فەرمانبەرانی ناوچە ئیدارییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، دیارترین ئەو تێبینییانەن کە وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هەیبووە، بەڵام بە گوێرەی لێدوانی وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان زۆرینەی ئەو تێبینیایە چارەسەر کراوە.
لێدوانی فەرمی: ئاوات جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "بایۆمەتری لە بنەڕەتدا لە عێراقدا بوونی نییە، بەڵام بیانوو بەو پڕۆسەیە لە هەرێمی کوردستان گیراوە، بۆ نموونە دەڵێن سێ هەزار ناو لە لیسیتی وەزارەتی ناوخۆ دووبارەن، دوای وردبینی دەرکەوتووە، تەنیا 100 ناویان دووبارەن."
زانیاریی زیاتر: ئەوەی بایۆمەتری نەکردبێت مانای ئەوە نییە ناسنامەی کەسی بێ هاوتای نییە، هەیە لە یەکە ژمێریاریەکەی تۆمار نەکراوە بەتایبەت لە هێزە ئەمنییەکان تا مانگی پێنج و شەش ئێمە بەکۆد ناردوومانە دوای ئەوەی لیستەکانمان بەناو ناردووە، هەندێک کەس هەیە بەتایبەت لە خانەنشین بەیاسا بایۆمەتری نایگرێتەوە، واریسە و تەمەنی لە 12 ساڵ کەمترە یان قاسرە، ئەم جۆرە کێشانە هەیە هەموویان کۆکردووەتەوە بە دەر لە یاسا لە مانگی حەوتدا نزیکەی 600 ملیار دیناریان بڕیوە، وەزیری دارایی وای گوت.
ژمارەکان وادەڵێن: وەزارەتی دارایی عێراق ئەو 600 ملیارەی لە تێبینی شەش مانگ کۆکردووەتەوە و لەمانگی حەوت بڕیویەتی، بەشێوەیەک مانگی دوو 110 ملیار بۆ مانگی سێ 20 ملیار، بۆ مانگی چوار 112 ملیار، بۆ مانگی پێنج 147 ملیار، مانگی شەش بۆ 88 ملیار و بۆ مانگی تەموزیش 113 ملیار دینار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستیپێکرد
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
کارەکانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ 20%ی تەواو کراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیای دیلۆیت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد حکومەتی ئوسترالیا شەرمەزار دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی کوردستان بۆ 12 مووچەی پاداشتی خانەنشینان سەردانی بەغدا دەکات
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
پارەی گەنمی جووتیارانی شێخان دابەش دەکرێت
- بزنس
- 9 تشرینی یەکەم
گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت