زیاتر لە یەک ملیۆن کەس تەماشای ڤیدیۆی ڕەسووکە و شێخ دارایان کردووە
- زۆرترین بینراو
- 2024-02-16

ڕەسووکە و شێخ دارا، ئەستێرە دیارەکانی ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
پرۆگرامی ڕەسووکە و شێخ دارا لەنێو بەفر لە فەیسبووک ملیۆنێک بینەری تێپەڕاند.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ڕەسووکە، ئەستێرەی ئاڤا میدیا لەبارەی بەفر پەیامێکی بۆ شێخ دارا نارد و ئەویش وەڵامی دایەوە. ئەم پەیام و پەیامکارییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی لێکەوتەوە و سەرنجی خەڵکێکی زۆری ڕاکێشا.
چەند ڕۆژێک دواتر بەمەبەستی ئاشتبوونە، ڕەسووکە و شێخ دارا لە پێنجوێن پێکەوە چوونە نێو بەفر و بەرنامەیەکیان پێشکەش کرد. بەرنامەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێشوازییەکی گەرمی لێکرا و تائێستا تەنیا لە فەیسبووک زیاتر لە ملیۆنێک بینەری تێپەڕاندووە.
ڕەسووکە و شێخ دارا لە وەرزی نوێی ئاڤا میدیا بە دروشمی "نە کراوە نە بنیراوە" دوو لە ئەستێرە دیارەکان دەبن.
بەزمی ڕەسووکە و شێخ دارا لەنێو بەفر ببینە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم





