
عەلی عەلاوی وەزیری پێشووی دارایی عێراق، وێنە: العربییە
ئاڤا نیوز
وەزیری پێشووی دارایی عێراق، وەک شارەزایەکی ئابووری پەرتووکێکی لەبارەی شکستی بانکی جیهانی و سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی بلاوکردەوە، کە بە درێژایی 80 ساڵی دامەزرانی تاوەکو ئێستا نەیتوانییوە هەژاری کۆنترۆڵ بکات و نزیکەی 60 ٪ـی دانیشتووانی جیهان لە ژێر هێڵی هەژارین.
چیرۆکی سەرەکی: عەلی عەلاوی وەزیری پێشووی دارایی عێراق لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی زە نەشیۆناڵ ئەنجامیداوە، تێیدا باسی نوێترین پەرتووکی بە ناوی 'جیهانی دەوڵەمەند و جیهانی هەژار' کردووە، پەرتووکەکە لە بارەی هەوڵ و شکستەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی هەژاری لەسەر ئاستی جیهان دەکات.
وێنە گەورەکە: عەلاوی لە پەرتووکەکەی ئاماژەی بەوەداوە، "ئەگەر سەیری مێژووی وڵاتە تازە گەشەسەندووەکان بکەین، هەندێک نەخش و تەوەری دیاریکراو دەبینێت، کە تەنیا لە بەشێکی کەمی وڵاتان هەیە و توانیوانە بەسەر هەژاری زاڵ بن. لە کاتێکدا ئەو وڵاتانە بە تەواوی خۆیان لە هێڵی بیرکردنەوەی ئابووریناسە رۆژئاواییەکان بە دوورگرتووە.
لە گۆشەیەکی دیکەوە: عەلی عەلاوی لە پەرتووکەکەیدا بە یادگارییەکانی سەردەمی منداڵییەوە دەستی پێکردووە، دواتر گەشتکردنی بەرەو ئەوروپا لە پەنجاکانی سەدەی رابردوو. هەروەها باس لە جەنگ و نەهامەتییەکانی عێراق دەکات، کە هەمیشە لە دواوەی شانۆ و چێشتخانە و هۆتێل و باڵاخانە بەرزەکانی بەغدا شتێک هەبووە، ئەویش هەژاری بوو لە هەموو کوچە و کۆڵانێکی بڵاوبوو.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: ئێستا عەلی عەلاوی وەک وەزیری پێشووی دارایی عێراق و کارکردن لە بانکی جیهانی خاوەن پاشخانێکی دەوڵەمەندی زانیارییە و لە لەندەن ژیان بەسەر دەبات. لە کافێیەکی دڵخوازی خۆی دادەنیشێت و لەگەڵ هاوڕێ و هاوکارانی رابردووی و کەسانی دیپلۆماسی کۆدەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەردەمی عەلی عەلاوی وەزیری پێشووی دارایی عێراق گەورەترین دزی سەدە ئەنجامدرا. کە 2.5 ملیار دۆلار لە ئەماناتی باج دزرا و تاوەکو ئێستا ئەو دۆسیەیە یەکلا نەکراوەتەوە؛ چەندین بەرپرس و بازرگان لەو دۆسیەیە تێوەگلاون، لە دیارترینیان نور زوهێرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
44 خولەک لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە






