ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی لە میانی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی ئاو لە هەولێر ڕایگەیاند، چیدیکە خەڵک هەولێر خەمی کەمئاوی نابێت و تاوەکو 30 ساڵی دیکە هەولێر کێشەی ئاوی نابێت.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر لە ناحیەی کەورگۆسک لەسەر زێی گەورە بە گوژمەی نزیکە 480 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت، لە یەک کاتژمێردا 20 هەزار مەتر سێجا ئاو دەپاڵێوێت، کە ڕۆژانە دەکاتە 480 هەزار مەتر سێجا، بەمەش گرفتی کەمئاوی %60ـی دانیشتووانی هەولێر چارەسەر دەکات.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی لە کاتی کردنەوەی پڕۆژەکە گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، "ئەم پڕۆژەیە کە تاوەکو 30 ساڵی دیکە کێشەی کەمئاوی هەولێر چارەسەر دەکات، هاوکات هەوڵدەدەین پڕۆژەیەکی دیکەی ئاو لە سنووری قوشتەپە و گوندەکانی دەورووبەری جێبەجێ بکەین، بە تەواوبوونی ئەو دوو پڕۆژەیەش سەدان بیر دادەخەین و ئاوی ژێر زەوی دەبووژێتەوە".
زانیاریی زیاتر: هەندێک لایەن هەوڵیاندا دەیان ساڵەی خەڵک بکەن بە کەرستەی بانگەشەی و ململانیێی سیاسی، لەکاتێکدا کێشەی کەمئاوی هەولێر بە چەند تانکەرێک چارەسەر ناکرێت، بەڵکو پێویستی بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی لەم شێوەیە هەیە. سەرۆکوەزیران بارزانی وای گوت.
لەلایەکی دیکەوە: لە بەشێکی گوتارەکەیدا، سەرۆکوەزیران بارزانی تیشکی خستەسەر ئەوەی، کە پڕۆژەی ریسایکلینی ئاو لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت، ڕیسایکلینی ئەو ئاوە دەکات کە لە هەولێر دەردەچێت، بە جۆرەش ڕێگە لە پیسبوونی ژینگە و ئاوی ژێر زەوی دەگرین و ئاوەکەش بۆ ئاودانی سەوزایی شارەکە بەکار دەهێنرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەرەیلان: لەسەر تەرمی ڕۆژئاوا ئاشتی بەدی نایەت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا مەرجی ئاوەدانکردنەوەی غەززە ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەشواق جاف: چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بۆ یەکشەممە دوابخرێت






