
کەمپی بەحرکە - وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
دوای گەڕانەوەی 164 کەسی دیکە لە ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان، خەریکە کەمپی بەحرکە بەتەواوی چۆڵ دەبێت.
وێنە گەورەکە: هاتنی شەپۆلی ئاوارەکان لە ساڵی 2014 دەستیپێکرد، ئەو کاتەی چەکدارانی داعش بەشێکی شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقی داگیرکرد، شارەکانی هەرێمی کوردستان بوون بە پەناگەی مانەوەی هەزاران خێزان.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە ئیدارەی کەمپی بەحرکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، تاوەکو ئەم نیوەڕۆیە، 320 خێزان لەناو کەمپەکە مابوون، بەڵام پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکان بەردەوامی هەیە، تەنیا کەیسی 150 خێزان نەبێت کە هیچ شوێنێکیان نییە بۆی بڕۆن هێشتا چارەسەر نەکراوە، ئەم پرۆسەیە بەهاوکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت: ئەمڕۆ یەکشەممە لە کەمپی بەحرکەوە 164 کەسی دیکە نێردراوەنەتەوە بۆ پارێزگای مووسڵ و سەڵاحەدین و حەمدانییە و ئەو پرۆسەیەش بەردەوامی دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی حکومەتی عێراق چوار ملیۆن و 500 هەزار دینار دەدات بەهەر خێزانێک کە بڕیاربدات بگەڕێتەوە ناوچەکەی، بەڵام ئاڤا نیوز زانیویەتی لەو سەدان خێزانەی گەڕاونەتەوە ژمارەیەکی کەم لەو خێزانانە پارەکەیان پێدراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
نەشتەرگەری چاندنەوەی قژ کۆتایی بە ژیانی گەنجێکی بەغدا دەهێنێت
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک سێ چەکداری داعش کوژران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێز ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕێكی دەروونی: یاریی ڕۆبڵۆكس كاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروون و پەروەردەی منداڵان هەیە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییانی بانە توڕەن لە تێکدانی سرووشتی ناوچەکەیان
3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین شمشێرەکانی جیهان لە باکووری کوردستان دۆزراونەتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بە فێڵێکی نوێ پارە لە کارمەندانی دیلیڤەری وەردەگیرێت
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گوندەکانی سنووری قەزای بنەسڵاوە بە دەست خراپیی ڕێگاوبانەوە دەناڵێنن