نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكوه‌زيرانى يۆنان: ڕێگه نه‌درێت شه‌ڕ و ئاڵۆزييهكان زياتر په‌ره‌بستێنن
- کوردستان
- 2024-02-16

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانى و كيرياكۆس ميتسۆتاكيس، سەرچاوە؛ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سه‌رۆكوه‌زيرانى يۆنان بەپێویستی دەزانن ئارامى و سهقامگيريى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بپارێزرێت و ڕێگه نه‌درێت شه‌ڕ و ئاڵۆزييهكان له‌وه زياتر په‌ره‌بستێنن.
چیرۆکی سەرەکی: ئه‌مڕۆ هه‌ينى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوەی كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، له‌گه‌ڵ كيرياكۆس ميتسۆتاكيس، سه‌رۆكوه‌زيرانى يۆنان كۆبووه‌وه.
بابەتە ستراتیژییەکان: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دهرفهتهكانى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى يۆنان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش، دۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، هه‌ڕه‌شه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى سووريا و چه‌ند پرسێكى ديكه تاوتوێكراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كردووەتەوە. به‌وردی بيروڕايان ده‌رباره‌ى مه‌ترسيى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست گۆڕيوەتەوە و، بەپێویستیان زانیوە ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه بپارێزرێت و ڕێگه نه‌درێت شه‌ڕ و ئاڵۆزييهكان له‌وه زياتر په‌ره‌بستێنن.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: سه‌رۆكوه‌زيرانى يۆنان خواستى خۆى بۆ سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له داهاتوويهكى نزيكدا دهربڕىوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سوپای پاکستان: 92 چەکداری "سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچستان" کوژران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی: هەر جەنگێک دژی ئێران هەڵگیرسێت هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێران‌دا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی پارتی: ئەمڕۆ سەرۆککۆمار هەڵنابژێردرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و ئەحمەد شەرع





