
یەکێک لەو پڕۆژە نیشتەجێبوونانەی کە لە عێراق دروست دەکرێت. وێنە؛ شەفەق نیوز
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای دەکات، لە کارنامەی حکومەتەکەی سوودانیدا، پلانی دروستکردنی 52 شاری نیشتەجێبوون داڕێژراوە و، لەئێستادا خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە شوێنی نیشتەجێبوون بۆ زیاتر لە ملیۆنێک خێزان دابین دەکات.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق لەپاڵ پێدانی قەرزی نیشتەجێبوون بە فەرمانبەران و هاووڵاتیان، لەڕێگەی کەرتی تایبەتییشەوە پلانی دروستکردنی دەیان شاری نیشتەجێبوونی پێشکەوتووی هەیە و لەو ڕێگەیەوە دەیەوێت کێشەی نیشتەجێبوون و زیادبوونی خێرای ڕێژەی کرێنشینان کەمبکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: حەمودی لامی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری پیشەسازیی و گەشەپێدانی کەرتی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی (واع)ـی ڕاگەیاندووە، ئەو 52 پڕۆژەی نیشتەجێبوونە ملیۆنێک و 100 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە خۆدەگرێت، بۆ سەرخستنی ئەو کەرتەش حکومەت هەموو کارئاسانییەک پێشکەشی وەبەرهێنەران و کەرتی تایبەت دەکات.
دابەشبوونی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بەسەر پارێزگاکانی عێراق:
بەغداد؛ 6 پڕۆژەی نیشتەجێبوون - 150 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون
بەسرە؛ 3 پڕۆژەی نیشتەجێبوون - 70 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون
نەجەف؛ 144 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون
سەڵاحەددین؛ 113 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون
بابل؛ 110 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون
واست؛ 105 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون
ئەنبار؛ 88 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون
دیالە؛ 60 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون
دیوانیە؛ 59 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون
کەرکوک؛ 46 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون
زیقار؛ 44 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون
موسەننا؛ 36 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون
نەینەوا؛ 33 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون
کەربەلا؛ 30 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون
میسان؛ 8 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
دڵشاد شەهاب بۆ ئاڤا: بەم زووانە حکومەتی نوێ ڕادەگەیەنین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی قوتابیان 14 کەس بریندار دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێک لەترسی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانە ڕادەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی بڕیاردان لەسەر سکاڵاکەی لەتیف ڕەشید و سوودانی دوادەخات
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق یاسایەکی نوێ لەبارەی جگەرەکێشان دەردەکات
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو تۆمەتبار لەدەست هێزە ئەمنییەکانی بەغدا ڕادەکەن و لە هەولێر دەستگیردەکرێن