
کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی، وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دوایین ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان بەغدا و ئەنقەرە کۆدەبێتەوە، سەرچاوەیەکیش دەڵێت، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی لەژێر فشاردان بۆ ئەوەی "دژی دەستدرێژییەکانی تورکیا" هەڵوێستێکی فەرمی ڕابگەیەنن.
وێنە گەورەکە: لە بەرواری 8-15، عێراق و تورکیا یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد و بەگوێرەی ناوەڕۆکەکەی تورکیا ڕازییبووە هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە، بەڵام 23ی هەمان مانگ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان لە عێراق ناکشێننەوە و ئۆپەراسیۆنەکانیش دژی پەکەکە بەردەوام دەبن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگەدار لە کۆبوونەوەکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی کە بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە ماڵی هادی عامری ئەمینداری ڕێکخراوی بەدر بەڕێوەدەچێت، باس لە دوایین ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان بەغدا و ئەنقەرە دەکرێت بەتایبەت ئەو پابەندیی و ئەرکانەی کەوتووەتە سەر هەردوولا لەدوای واژکردنی ڕێککەوتنەکە.
زانیاریی زیاتر: "دوای کۆبوونەوەکە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی هەڵوێستی فەرمییان لەسەر ئەو ڕێککەوتنە دەبێت کە ڕەنگدانەوەی هەڵوێستی حکومەتیشە، بەتایبەتی کە تورکیا بەردەوامە لە دەستدرێژییەکانی بۆسەر خاکی عێراق، ئەوەش فشاریی جەماوەری دروستکردووە و وایکردووە دژی ئەو سیاسەتەی تورکیا جوڵە و هەڵوێستی پێویست بخرێتەڕوو".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
45 خولەک لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە






