
ژمارەیەک لە چەکداری هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی ڕووداوەکە، وێنە: K24
ئاڤا نیوز
یەکێک لەو چەکدارانەی کە ئەمڕۆ لە ڕووبەڕوو بوونەوەی هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک لە گوندی سێکانیان دەستگیرکراوە، سێ ڕۆژ لەمەوبەر لە ئەمریکاوە گەڕاوەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 11-09-2024، لە گوندی سێکانیانی سنووری پارێزگای کەرکووک، ڕووبەڕووبوونەوە چەکداری لە نێوان هێزی ئەمنی هاوبەش و دوو چەکداری داعش ڕوویدا، بەهۆیەوە چەکدارێک کوژرا و یەکێکی دیکەیان ڕایکردووە، هەروەها سێ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی هاوبەش کە پێکهاتبوو لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و پۆلیسی خۆجێیی و دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سلێمانی، ئۆپەراسیۆنێکی پێشوەختەیان کرد لە گوندی 'سێکانیان' لە باکووری شاری کەرکووک، بۆ دەستگیرکردنی چەند تیرۆرستێک، لە ڕووبەڕووبوونەوەکە دوو ئەفسەر و کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆکان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە کەرکووک ڕایگەیاند: " ئەو چەکدارەی کوژراوە تەمەنی 17 ساڵە، ئەوەشی دەستگیکراوە زاوایانە و بەشێک نەبووە لە ڕووبەڕووبوونەوەکە، تەنیا لە ماڵەکە لەگەڵیان بووە". بەڵام دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت دوای گەمارۆدان چەکدارەکە خۆی کوشتووە.
لەلایەکی دیکەوە: ئاسایشی نیشتمانیی عێراق چەند زانیارییەکی پێشوەختەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوەدەدات: ئەو چەکدارانە داعش بوون و پلانی کردنی چەند کردەوەیەکی تیرۆرستیان لە پارێزگای کەرکووک داڕشتووە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێشنیازی کاندیدێکی "سازان" دەکات
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
چین لە ئاسمان وزەی با دەگۆڕێت بۆ کارەبا
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی داوای دەستبەجێی چاککردنی شەقامێکی هەولێر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەرێمی كوردستان هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانیی دارایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا دەدات
18 خولەک لەمەوپێش

چین لە ئاسمان وزەی با دەگۆڕێت بۆ کارەبا
27 خولەک لەمەوپێش

مەسرور بارزانی داوای دەستبەجێی چاککردنی شەقامێکی هەولێر دەکات
35 خولەک لەمەوپێش

کاسبکارێک له ههولێر پارهی دۆزیوهتهوه و به دوای خاوهنهكهیدا دهگهڕێت
37 خولەک لەمەوپێش

هەواڵێكی ناخۆش بۆ ئەو پەنابەرە كوردانەی ڕوویان لە بەریتانیا كردووە و دەستگیركراون
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێشنیازی کاندیدێکی "سازان" دەکات
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نێردراوێکی متمانەپێکراو دەنێرێتە لای سەدر
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەندیکای مامۆستایانی عێراق دژی بڕیارێکی وەزارەتی دارایی دەوەستێتەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار هەوڵێکی هێنانی ماددەی هۆشبەر لەڕێگەی باڵۆنەوە پوچەڵ دەکرێتەوە






