چەکدارێکی داعش لە کەرکووک دوای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان خۆی دەکوژێت
- کوردستان
- 11 ئەیلوول

ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایدەگەیێنێ، دوای ئەوەی چەکدارێکی داعشیان لە سنووری کەرکووک گەمارۆداوە، خۆی کوشتووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە گوندی سێکانیانی سنووری پارێزگای کەرکووک، ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزێکی ئەمنیی هاوبەش و دوو چەکداری داعش ڕووی دا، لە ئەنجامدا چەکدارێک گیانی لەدەست دا و ئەوی دیکەشیان ڕایکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند: "لە درێژەی زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ لە بەدواداچوونی پاشماوەی باندە تیرۆریستییەکانی داعش و دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای ئاسایش لە هەرێمی کوردستان، هاوکات لە ڕێگەی دانپێدانانی یەکێک لەو تیرۆریستانە کە پێشتر دەستگیر کرابوو، سەبارەت بە بوونی شانەیەکی تیرۆریستی لەناو پارێزگای کەرکووک، مەفرەزەکانمان توانیان بچنە شوێنەکە".
زانیاریی زیاتر: لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لەو کاتەی هێزەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنەکە، لەگەڵ چەکدارێک پێکدادانیان لەنێوان دروست بووە، کە لە شوێنەکە خۆی حەشار دابووە، دوای گەمارۆدانی ماڵەکە و تووندکردنی گوشارەکان لە دەوری تیرۆریستەکە، ناچار خۆی کوشتووە، لەو پێکدادانەشدا دوو ئەفسەری هێزە عێڕاقییەکە بریندار بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەختێکی کۆچبەران لە ئاوی سێ پەنجەوە لە مەترسیدایە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەیەک دادەخرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردنی کارمەندانی خۆبەخش قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ئیسپانیا باری نائاسایی ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
16 ئاب
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
16 ئاب
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەیەک دادەخرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردنی کارمەندانی خۆبەخش قەدەغە دەکرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە 80%ی سەنتەری شاری سلێمانی
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ڕاپهڕین هاووڵاتیان له باندێكی مهترسیدار ئاگادار دهكاتهوه
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە 19 كیلۆ تلیاكەوە دەستگیر دەكرێن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی کابینەی نۆیەم لە هەولێر هەزار و 214 پڕۆژە جێبەجێ كراون