لە ئەنبار هەوڵێکی هێنانی ماددەی هۆشبەر لەڕێگەی باڵۆنەوە پوچەڵ دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
لە ئەنبار هەوڵێکی هێنانی ماددەی هۆشبەر لەڕێگەی باڵۆنەوە پوچەڵ دەکرێتەوە

ژمارەیەک حەبی ماددەی هۆشبەر

ئاڤا نیوز

بەشی هەواڵگری سەربازیی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند، لە پارێزگای ئەنبار هەوڵێکی هێنانی 22 هەزار حەبی ماددەی هۆشبەر پوچەڵکراوەتەوە، ئاشکراشیکردووە کە هەوڵی هێنانی ئەو ماددە هۆشبەرانە لەڕێگەی باڵۆنەوە بووە.

وێنە گەورەکە: ماوەیەکە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر ڕێگەی نوێ بۆ هێنانی ئەو ماددەیە بۆ ناو عێراق بەکاردەهێنن، لەوانەش دانانی ماددەکە لەناو دەبەی پلاستیکی و بەڕێکردنی بەناوی ڕووبارەکاندا یان دانانی لەناو باڵۆنی بچووک بە ئاسماندا تا ماددەکە بگاتە ناو خاکی عێراق، بەڵام ئێستا ئەو ڕێگایانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ناسراون و بەشێکی زۆریان دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەشی هەواڵگری سەربازیی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردەوە، هێزەکانیان لە ناوچەی ئەلکەرمە سەر بە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای وڵات، دەستیان بەسەر 22 هەزار حەبی ماددەی هۆشبەردا گرت کە لەڕێگەی باڵۆنەوە هێنرابووە ناوچەکە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەوڵەکە دوای کۆکردنەوەی زانیاریی بووە لەسەر هەوڵی هێنانی ئەو بڕەی ماددەی هۆشبەرە، لەئێستاشدا ئەو ماددەی هۆشبەرە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ