
گوتاری تەلەفزیۆنیی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان
ئاڤا نیوز
حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا، "بەڵێنی" دا ئیسرائیل بە خوێن باجی کوشتنی ئەو هاووڵاتییانە دەدات کە ئەم هەفتەیە لە لوبنان کوژران. هەڕەشەی ئەوەشیكرد "مووشەکیان هەیە کە دەگاتە ئەوپەڕی سنووری باشووری ئیسرائیل".
چیرۆکی سەرەکی: چوارشەممە ئیسرائیل ڕایگەیاند لە نەبەتییە لە لوبنان عەلی ئەلدبس، کە فەرماندەیەکی حیزبوڵڵا بوو، لەگەڵ جێگرەکەی و چەکدارێکی تریان کوشتووە. سەرچاوەیەکی ئاسایشی لوبنان ڕایگەیاند جگە لەو سێ کەسە، لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا حەوت هاووڵاتیی سڤیلی سەر بە هەمان خێزان لە باشووری لوبنان کوژران.
لەلایەكی دیكەوە: حیزبوڵڵا ڕایگەیاند: ئەم کوشتنانە بۆ ئەوەن گوشار بخەنە سەر گرووپەکەیان بۆ ئەوەی مووشەک نەگرێتە ئیسرائیل، بەڵام وا نابێت، بەڵکو هێرشەکانیان چڕتر دەکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا لە گوتارێکی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند: بەرامبەر کوشتنی هەر ژن و منداڵێک کە بە تەقەی سەر سنوور بکوژرێن، دوژمن بە خوێن باج دەدات، مووشەکی وردپێکمان هەیە کە دەگاتە ئیلات، لە باشووری ئیسرائیل.
باکگراوند: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاڵوگۆڕی مووشەک لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵادا ڕوویان دا و دوایینیان شەوی ڕابردوو بوو، کە ئیسرائیل پێنج چەکداری گرووپی ئەمەلی هاوپەیمانی حیزبوڵڵای کوشت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی بیانی: ئەگەری گواستنەوەی شەڕ بۆ باشوور و ڕۆژئاوا هەیە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دوادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
25 کانوونی دووەم

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
25 کانوونی دووەم

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگربەست لە ڕۆژئاوا بەردەوام پێشێل دەکرێت؛ بەهۆیەوە شەهید و بریندار هەیە





