
یەكیک لە ناوەندەکانی خوێندن. وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردە خشتەی دابەشکردنی بەشەوانەکانی بۆ هەردوو وەرزی خوێندنی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، خشتەکە هەریەکە لە سیستمی خوێندنی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، تورکمانی و سریانی دەگرێتەوە.
وێنە گەورەکە: خشتەی دابەشکردنی بەشەوانەکان، پلانێکی وەزارەتی پەروەردەیە بۆ دابەشکردنی پرۆگرامی خوێندن بەسەر دوو وەرزی خوێندن. بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە پلانەکانی وەزارەتی پەروەردە جێبەجێ بکرێت و قوتابیان زۆرترین سوودیان پێبگەیێنرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو ڕێبەرە ساڵی 2012 بە هاوکاریی ڕێکخراوی یونسکۆ و لیژنەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی پەروەردەی عێراق و هەرێمی کوردستان دانراوە، بەڵام بەهۆی زیادکردنی هەردوو بابەتی (کارامەیی و بەهای کۆمەڵایەتی)، هاوکات بەهۆی زیادکردنی پشووی ڕۆژانی شەممە بۆ ناوەندەکانی خوێندن، ئەم ڕێبەرە پێویستی بە هەموارکردنەوە بوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێبەرەکە بۆ هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومییە لە باخچەی ساوایانەوە تا پۆلی 12ی ئامادەیی، ئەمەش بۆ ئەوەیە پرۆگرامەکانی خوێندن لەکاتی دیاریکراودا لە سەرجەم ناوەندەکان پێکەوە تەواوبن.
زانیاریی زیاتر: ڕێبەرەکە بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 دانراوە و 112 لاپەڕەیە، ئەو قوتابخانانەی یەک دەوامن وانەکانیان 40 خولەکە، پشووەکانیان 10 خولەک دەبێت، بەڵام ئەو قوتابخانانەی دوو دەوامین وانەکانیان 40 خولەکە، پشووەکانیان پێنج خولەک دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ قەدەغەی هاتووچۆ لە حەسەکە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامانجی هاتنی شاندەکەی چوارچێوەی هەمانگی بۆ هەولێر ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا جێبەجێ دەکرێت






