
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە کاتی دانانی بەردی بناغەی بەنداوی دوین وەزیری کشتوکاڵ ڕایگەیاند، لە کابینەی نۆیەم بایەخی سەرەکی دروستکردنی بەنداو و پاراستنی سامانی ئاو بووە.
وێنە گەورەکە: بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی بەنداوێکی دیکەی ستراتیژی دانرا و تەنیا لە تەمەنی ئەم کابینەیە، بە نزیکی هێندەی هەشت کابینەی ڕابردوو بەنداو دروست کراوە.
لێدوانی فەرمی: بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەڵێت: لە هەشت کابینەی ڕابردوودا تەنیا 14 بەنداو تەواو کرابوون کە توانای گلدانەوەی 50 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان هەبوو، بەڵام تا کۆتایی تەمەنی ئەم کابینەیە 10 بەنداو تەواو دەبێت و توانای گلدانەوەی 160 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان دەبێت، ئێستا هەرێمی کوردستان خاوەنی 10 ملیار و 122 ملیۆن مەتر سێجا ئاوە.
بۆچی گرنگە: بێگەرد تاڵەبانی دەڵێت: دروستکردنی ئەم بەنداوە لەڕووی مێژووییەوە بایەخی زۆری هەیە، چونکە قەڵای میرنشینی سۆران بووە، لەڕووی گەشتیاریش نزیکە لە شەقڵاوە و بۆ سامانی ماسی ناوچەکە گرنگی هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەنداوی دوین، بەرزیەکەی 75 مەترە و درێژیەکەی 320 مەترە، توانای گلدانەوەی 100 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 39 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ قەدەغەی هاتووچۆ لە حەسەکە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامانجی هاتنی شاندەکەی چوارچێوەی هەمانگی بۆ هەولێر ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا جێبەجێ دەکرێت






