ئاڤا نیوز
دوو هەزار و 400 عومرەكاری كورد كە دەبوو دوو ڕۆژ پێش ئێستا بگەڕێینەوە هەرێمی كوردستان، لە وڵاتی سعوودیە گیردەخۆن، هۆكارەكەش هێڵی ئاسمانیی عێراقە.
چیرۆكی سەرەكی: دوو ڕۆژە هێڵی ئاسمانیی عێراق، گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ سعوودیە ڕاگرتووە و تاوەكو ئێستا هۆكارەكەی ڕوون نییە.
لێدوانی فەرمی: ئەرشەد محەممەد، عومرەكارێكی كوردە لە وڵاتی سعوودیەوە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئێمە زیاتر لە 2400 عومرەكاری كوردین و لەڕێگەی هێڵی ئاسمانیی عێراقەوە گەشتمان كردووە، دەبوو دوو ڕۆژ پێش ئێستا بگەڕێینەوە هەرێمی كوردستان، بەڵام پێمان دەڵێن فڕۆكە نییە و هێڵی ئاسمانی عێراق گەشتەكانی بۆ سعوودیە ڕاگرتووە.
قووڵتر: عومرەكارەكان لەڕێگەی چەند كۆمپانیایەكی فڕۆكەوانییەوە گەشتیان كردووە و فڕۆكەكان هی هێڵی ئاسمانیی عێراقن، زیاتر لە دوو ڕۆژە گەشتەكانی بۆ سعوودیە ڕاگرتووە، جگە لە دوو هەزار و 400 عومرەكاری كورد، ژمارەیەكی زۆر عومرەكاری عەرەبی عێراقیش بەهۆی وەستانی گەشتەكانەوە ئێستا لە سعوودیە گیریان خواردووە، كۆمپانیاكان بە عومرەكارەكانیان ڕاگەیاندووە، تاوەكو 15 ڕۆژی دیكە فڕۆكە نییە.
بۆچوونی لایهنی بهرامبهر: مەریوان شێرزاد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای زەوار مەكە لە شاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هۆكاری ڕاگرتنەكە ئێمە نین، بەڵكوو هێڵی ئاسمانی عێراقە، لەدوێنێوە گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ سعوودیە ڕاگرتووە، دوێنێ دوا گەشت كرا و تاوەكو ئێستا دەستی پێنەكردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی گوتەی مەریوان شێرزاد، ڕاگرتنەکە دوو تا سێ ڕۆژ دەخایەنێت و گەشتەكان دەستپێدەكەنەوە و سەرجەم عومرەكارە كوردەكانیش دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 41 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ قەدەغەی هاتووچۆ لە حەسەکە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامانجی هاتنی شاندەکەی چوارچێوەی هەمانگی بۆ هەولێر ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا جێبەجێ دەکرێت






