
قەڵای دووین
ئاڤا نیوز
ئامادەکاری بۆ نۆژەنکردنەوەی چەند شوێنێکی شوێنەواری باکووری پارێزگای هەولێر دەستیپێکردووە، ئەمە وادەکات ناوچەکە ببێتە شوێنێکی گەشتیاری.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ دانانی بەردی بناغەی بەنداوی دووین، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە نۆژەنکردنەوەی قەڵای دووین و چەند ناوچەیەکی شوێنەواری کردەوە.
لێدوانی فەرمی: د.نادر بابەکر، بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەو ڕۆژەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەردانی ناوچەکەی کرد، بڕیاری دا هەریەکە لە قەڵای دووین و قەڵای دێرێ و کاروانسەرای پانکان و دوو گۆڕستان نۆژەن بکرێنەوە، ئەمە وادەکات ناوچەکە ببێتە شوێنێکی گەشتیاری.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئامادەکارییەکان بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێنەوارانە دەستیپێکردووە، پسپۆڕانی ناوخۆیی شوێنەواری هەولێر و بەشی شوێنەواری زانکۆی سەڵاحەدین بەشداریی پرۆسەی نۆژەنکردنەوەکە دەبن، بڕیارە پاسەوان بۆ ئەو ناوچە شوێنەواریانە دابنرێن.
زانیاریی زیاتر: قەڵای دووین کە بەدووری 40 کیلۆمەتر کەوتووەتە باکووری شاری هەولێر، لێکۆڵینەوە مێژووییەکان دەریدەخەن، ئەو قەڵایە بۆ پاسەوانیکردن لە سەردەمی میرنشینی سۆران دروست کراوە، بەڵام جگە لەو زانیارییە، بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر دەڵێت: لە ئەرمینیا قەڵایەکی هاوشێوە هەیە بەناوی دووین هێشتا نازانرێت پەیوەندی نێوان ئەم دوو قەڵایە چییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک تا 25ـی ئەم مانگە درێژ کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی سکاڵا لەسەر 'حەجاج نوگرە سەلمان' تۆمار دەکەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنە ئۆتۆمبێلێک حەوت تەماشاکەری ڕووداوێکی هاتووچۆی دیکەی بریندار کرد
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چارەخوازانی پێشمەرگە و کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە