
ئاڤا نیوز
بڕیارە فۆرمی خۆراک لە سەرانسەری عێراق بە ئەلیکترۆنی بکرێت، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی ڕێکارەکانی تۆمارکردنی ناوی منداڵی تازە لەدایکبوو لە فۆرمەکە ڕابگیرێت.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی بازرگانیی عێراق زیاتر لە یەک ساڵ و نیوە تۆمارکردنی ناوی تازەی لە دایکبووانی ڕاگرتووە، بە بیانوی ئەوەی سیستمی زیادکردنی ناوی لە دایکبووان مێژووەکەی کۆنە و بۆ ساڵی 1996 دەگەڕێتەوە. لەئێستادا سیستمەکە نوێدەکرێتەوە و دەکرێتە ئەلیکترۆنی، بۆیە ناوی ئەو منداڵانەی تازە لە دایک دەبن لە فۆرمی خۆراک زیاد ناکرێت.
لێدوانی فەرمی: سیامەند قادر نانەكەلی، بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسووڵەی خۆراكی هەولێر، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: نەک تەنیا لە هەرێمی کوردستان، بەڵکو ماوەی یەک ساڵ و نیوە لە تەواوی عێراق زیاکردنی ناوی منداڵان لە فۆرمی خۆراک ڕاگیراوە.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە فۆڕمی خۆراک بکرێتە ئەلیکترۆنی، ئەو کاتە هاووڵاتییان دەتوانن لە ماڵەوە لە ڕێگەی بەڵگەنامەکانەوە ناوی منداڵ زیاد بکەن یان ناوی مردوو بسڕنەوە.
زانیاریی بە دەستهاتوو: زیاتر لە پێنج ملیۆن هاونیشتمانیی لە هەرێمی کوردستان مانگانە بەشەخۆراک وەردەگرن، بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ تۆمارنەکردنی ناوی منداڵانی تازە لە دایکبوو بۆ فۆڕمی خۆراک بەردەوامی هەبێت، منداڵیش کە ناوی تۆمار دەکرێت، تا یەک ساڵی تەمەنی تەواو نەکات هیچ بەشە خۆراکی پێنادرێت، دوای ئەوە وەک کەسێکی گەورە مافی دەبێت لە وەرگرتنی بەشە خۆراکی مانگانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاردان لە خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک دەکەوێتە کۆتایی ئەم هەفتەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
د. موسەننا ئەمین: هەیبەت و شکۆ بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەگەڕێنینەوە






