بۆردومانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، وێنە: cnn
ئاڤا نیوز
کەمێک پێش ئێستا باشووری بەیروت لە لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومان کرا و سەرکردەیەکی باڵای حیزبوڵڵا کوژرا.
وێنە گەورەکە: تادێت گرژیی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان زیاتر دەبێت، لەماوە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیسرائیل گورزی کەمەرشکێنی لە حیزبوڵلا وەشاندووە، دواترینیان ئەو هێرشە ئەلیکترۆنیە بوو کە لە ڕێگەیەوە هەزاران ئامێری پەیجەری ئەندامانی حیزبوڵڵا تەقینەوە و قوربانییەکی زۆری لێکەوتەوە.
ڕاگەیێندراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی هێرشێکی ئامانجداریان لە بەیروت بۆ سەر بنکەکانی حیزبوڵڵا ئەنجامداوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییە پشتڕاستکراوەکان لە هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل ئیبراهیم عەقیل، سەکردەی دیاری حیزبوڵڵای لوبنان کوژراوە کە لە دوای فواد شوکر، دووەم فەرماندەی هێزە چەکدارەکانە کە لە هێرشی ئاسمانیدا دەکوژرێت .
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، لە بۆردوومانەدا هەشت کەسی دیکە کوژراون و 59ی دیکەش برینداربوون.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوە ئەمنییەکانی لوبنان ڕایانگەیاندووە، مووشەکەکانی ئیسرائیل لە نزیک دامەزراوە سەرەکییەکانی حیزبوڵڵای لوبنان لە باشووری بەیروت کەوتووەتە خوارەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
6 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا





