
چەکدارێکی کەتائیبی سەیدی شوهەدا، وێنە: AP
ئاڤا نیوز
سەرکردەی کەتائیبی سەیدی شوهەدا لە نامەیەکدا بۆ بۆ حەسەن نەسروڵڵا بەڵێنی ئەوەی پێدەدات کە 100 هەزار چەکدار بۆ پشتیوانی حیزبوڵڵا بنێرێتە لوبنان تاوەکو لە بەرامبەر ئیسرائیل بوەستنەوە.
وێنە گەورەکە: تا دێت ئاگری نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان تەشەنە دەسەنێت، لەدوای ئەوەی سەرکردەیەکی باڵای حیزبوڵڵای عێراق لە سووریا لە بۆردومانێکدا کرایە ئامانج، کەتائیبی سەیدی شوهەدا لە عێراق ئامادەیی خۆی بۆ ناردنی زیاتر لە 100 هەزار چەکدار دەردەبڕێت تاوەکو لە پاڵ چەکدارانی حیزبوڵڵای لوبنان شەڕ لە دژی ئیسرائیل بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەبو ئالای وەلائی، بەرپرسی کەتائیبی سەیدی شوهەدا لە نامەیەکدا بۆ حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی ئاماژەی بەوەدا چاوەڕوانی ئاماژەیەکی ئێوەین بۆ ناردنی 100 هەزار چەکدار.
ئەوەی ئێستا ڕوو دەدات: لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا شەڕی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا گەیشتووە لووتکە و هەردوولا بە چڕی یەکتری بۆردوومان دەکەن و بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، لە بۆردوومانێکیدا هەشت کەسی دیکە کوژران و 59ی دیکەش برینداربوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆی هەینی، ئیسرائیل ئیبراهیم عەقیل، سەکردەی دیاری حیزبوڵڵای لوبنان کردە ئامانج کە لە دوای فواد شوکر، دووەم فەرماندەی هێزە چەکدارەکانە کە لە هێرشی ئاسمانیدا دەکوژرێت .
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە






